٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ٥: ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە
ڕووناکی ڕۆژانە
هەروەک چۆن لەش یەکە و ئەندامی زۆری هەیە، ... مەسیحیش بەم شێوەیەیە.
یەکەم کۆرنسۆس ١٢:١٢
ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە.
کۆلۆسی ١:١٨
لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا، کە جەستەی مەسیحە، واتا پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات.
ئەفەسۆس ١:٢٢–٢٣
چونکە ئێمە ئەندامی جەستەی ئەوین.
ئەفەسۆس ٥:٣٠
بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم.
عیبرانییەکان ١٠:٥
هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.
زەبوورەکان ١٣٩:١٦
هی تۆ بوون، خۆت بە منت دان و کاریان بۆ وتەکانت کرد.
یۆحەنا ١٧:٦
وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین.
ئەفەسۆس ١:٤
چونکە ئەوانەی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری کردن بۆ ئەوەی وەک وێنەی کوڕەکەی ئەویان لێ بێت.
ڕۆما ٨:٢٩
با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح. بەهۆی مەسیحەوە هەموو کڵێسا لە خۆشەویستیدا گەشە دەکات و خۆی بنیاد دەنێت، وەک چۆن ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ تێک هەڵکێشراون و بە جومگەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە، هاوکاری یەکتری دەکەن.
ئەفەسۆس ٤:١٥–١٦
من کە کانی ئاوی ژیانم.
یەرمیا ٢:١٣
ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە! ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن. بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن، تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن، چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە.
زەبوورەکان ٣٦:٧–٩
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا بەندەکانم دەخۆن، بەڵام ئێوە برسی دەبن، ئەوەتا بەندەکانم دەخۆنەوە، بەڵام ئێوە تینوو دەبن.
ئیشایا ٦٥:١٣
بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.
یۆحەنا ٤:١٤
لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن.
یۆحەنا ٧:٣٩
هۆ ئەی هەموو تینووەکان، وەرن، وەرن بۆ ئاو.
ئیشایا ٥٥:١
ڕۆحی پیرۆز و بووک دەفەرموون: «وەرە!» ئەوەی گوێی لێیە با بڵێت: «وەرە!» ئەوەی تینوویەتی با بێت، ئەوەی دەیەوێت با بەخۆڕایی ئاوی ژیان ببات.
ئاشکراکردن ٢٢:١٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
دەرچوون ١٣:٧ · پەندەکانی سلێمان ٨:١٣
٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٢٧:١٤ · ئیشایا ٤٠:٢٨–٢٩
١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢–٢٣ · ئیشایا ٢٩:١٩
٣١ی ئابی ٢٠١٩
ڕۆما ٥:١٦ · ئیشایا ١:١٨
٣٠ی ئابی ٢٠١٩
ئەستێر ٥:٢ · دەرچوون ٢٢:٢٧
٢٩ی ئابی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ١٦:٢٠ · ڕۆما ٤:٢٠–٢١






