١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ١٦: تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت.
پەندەکانی سلێمان ٢١:٢
یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات، بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.
زەبوورەکان ١:٦
بەیانی یەزدان پیشانی دەدات کێ بۆ ئەوە و کێ پیرۆزە تاکو لە خۆی نزیکی بکاتەوە.
سەرژمێری ١٦:٥
باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە.
مەتا ٦:٤
خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە! تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم. سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە، ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی.
زەبوورەکان ١٣٩:٢٣–٢٤
خۆشەویستی ترسی تێدا نییە، بەڵکو خۆشەویستی تەواو ترس دەردەکاتە دەرەوە.
یەکەم یۆحەنا ٤:١٨
ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە، ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە.
زەبوورەکان ٣٨:٩
لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم، تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی.
زەبوورەکان ١٤٢:٣
ئەوەی دڵی مرۆڤ دەپشکنێت، دەزانێت ڕۆحی پیرۆز بایەخ بە چی دەدات، چونکە بەگوێرەی خواستی خودا داکۆکی لە گەلی پیرۆزی خودا دەکات.
ڕۆما ٨:٢٧
بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.»
دووەم تیمۆساوس ٢:١٩
ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت، بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت.
زەبوورەکان ٣٠:٥
تاکو لەم ناخۆشییانەدا کەس نەهەژێت. خۆتان دەزانن کە بۆ ئەمە دیاری کراوین. لە ڕاستیدا، کاتێک لەلاتان بووین، بەردەوام پێمان گوتوون کە تووشی چەوسانەوە دەبین.
یەکەم سالۆنیکی ٣:٣–٤
لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.
یۆحەنا ١٦:٣٣
بەڵام من بێتاوان دەبم و ڕووی تۆ دەبینم، کە بەئاگادێم تێر دەبم لە بینینی شێوەت.
زەبوورەکان ١٧:١٥
شەو لە تەواوبوونە، وا ڕۆژ هەڵدێت.
ڕۆما ١٣:١٢
ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتن لە بەیانییەکی ساماڵ، وەک ڕووناکی بێگەردی پاش بارانە کە گیای تازە لە زەوییەوە دەهێنێتە دەرەوە.“
دووەم ساموئێل ٢٣:٤
مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە. یەزدانی باڵادەست فرمێسک لەسەر هەموو ڕووەکان دەسڕێتەوە.
ئیشایا ٢٥:٨
ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.
ئاشکراکردن ٢١:٤
ئینجا ئێمەی زیندوو کە ماوین، هەموومان لەگەڵیان لە هەوردا دەڕفێنرێین بۆ پێشوازی مەسیحی خاوەن شکۆ لە ئاسماندا ... بۆیە بەم قسانە یەکتری هانبدەن.
یەکەم سالۆنیکی ٤:١٧–١٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئیشایا ٥١:١٢ · دووەم کۆرنسۆس ١:٣–٤
١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یۆحەنا ٧:٣٧ · زەبوورەکان ٨٤:٢
١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئیشایا ٥٧:١٨ · دەرچوون ١٥:٢٦
١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:٢ · دەرچوون ٢٣:٢
١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەرمیا ٣٢:٩ · حزقیێل ٣٦:٢٦
٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
لۆقا ١:٥٣ · ئاشکراکردن ٣:١٧–١٩






