١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ١٧: قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت
ڕووناکی ڕۆژانە
قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت.
مەتا ١٢:٢٠
قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە، ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.
زەبوورەکان ٥١:١٧
دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و برینیان ساڕێژ دەکات.
زەبوورەکان ١٤٧:٣
خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە، ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت: «لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم، هەروەها لەگەڵ ئەوانەدام کە دڵشکێنراون و بێفیزن، بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە. هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم و هەتا کۆتایی تووڕە نابم، چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت، هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە.
ئیشایا ٥٧:١٥–١٦
بەدوای ونبوودا دەگەڕێم، دەرکراو دەگەڕێنمەوە، شکاو دەگرمەوە، نەخۆش بەهێز دەکەم.
حزقیێل ٣٤:١٦
کەواتە دەستە لاوازبووەکان و ئەژنۆ لەرزۆکەکان بەهێز بکەن، ﴿ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،﴾ تاکو شەل پێی لەجێ نەچێت، بەڵکو چاک بێتەوە.
عیبرانییەکان ١٢:١٢–١٣
ئەوەتا خوداتان، ... ئەو دێت و ڕزگارتان دەکات.
ئیشایا ٣٥:٤
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات.
زەبوورەکان ٣٤:٨
کاتێک گەورەی شاییەکە تامی ئەو ئاوەی کرد کە ببووە شەراب، سەرچاوەکەی نەدەزانی ... پێی گوت: «هەموو کەس یەکەم جار شەرابە چاکەکە دادەنێن، کاتێک مەست بوون، ئینجا خراپەکە. بەڵام تۆ هەتا ئێستا شەرابە چاکەکەت هێشتووەتەوە!»
یۆحەنا ٢:٩–١٠
چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوە وەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات.
ئەیوب ٣٤:٣
﴿باوەڕم هەبوو، بۆیە قسەم کرد.﴾ ئێمەش باوەڕمان هەیە بۆیە قسە دەکەین.
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٣
چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە.
دووەم تیمۆساوس ١:١٢
حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەی مێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە.
گۆرانی گۆرانییەکان ٢:٣
نازانیت نەرمونیانی خودا بەرەو تۆبەکردنت دەبات؟
ڕۆما ٢:٤
ئەوەی دەستی بە کوڕەکەی خۆیەوە نەگرت، بەڵکو لە پێناوی هەموومان پێشکەشی کرد، ئیتر چۆن لەگەڵ ئەو هەموو شتێکمان بەخۆڕایی ناداتێ؟
ڕۆما ٨:٣٢
وەک ساوای تازە لەدایک بوو، ئارەزووتان لە شیری ڕۆحی پاک بێت، تاکو بەمە بۆ ڕزگاری گەشە بکەن، چونکە تامتان کردووە کە مەسیحی باڵادەست چاکە.
یەکەم پەترۆس ٢:٢–٣
بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن، با هەتاهەتایە گۆرانی شادی بڵێن.
زەبوورەکان ٥:١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ٦:١٤–١٥ · ڕۆما ٧:٤
١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئیشایا ٥١:١٢ · دووەم کۆرنسۆس ١:٣–٤
١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یۆحەنا ٧:٣٧ · زەبوورەکان ٨٤:٢
١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئیشایا ٥٧:١٨ · دەرچوون ١٥:٢٦
١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:٢ · دەرچوون ٢٣:٢
١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەرمیا ٣٢:٩ · حزقیێل ٣٦:٢٦






