٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, کانوونی دووەم ٣: کێ وەک ئەو مامۆستایە؟
ڕووناکی ڕۆژانە
ڕابەرایەتی کردن بۆ ڕێگای ڕاست.
زەبوورەکان ١٠٧:٧
لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە، لە چۆڵەوانییەکی ترسناک و وێراندا، دەوری دا و بایەخی پێیدا، وەک گلێنەی چاوی پاراستی. وەک هەڵۆ هێلانەی خۆی دەهەژێنێت، لەسەر بێچووەکانی باڵەفڕکێ دەکات، باڵەکانی لێک دەکاتەوە و دەیبات، لەسەر شاپەڕەکانی هەڵیدەگرێت. ئاوا یەزدان بە تەنها ڕابەرایەتی کرد.
دواوتار ٣٢:١٠–١٢
هەتا پیریش بن هەر من ئەوم، هەتا ڕیش سپیێتیش هەر من هەڵتاندەگرم. من دروستم کردوون و ئێوە باری منن، هەر من هەڵدەگرم و دەرباز دەکەم.
ئیشایا ٤٦:٤
گیانم دەبووژێنێتەوە. بەرەو ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم دەکات لە پێناوی ناوی خۆی. ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم، لە هیچ خراپەیەک ناترسم، لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای، گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.
زەبوورەکان ٢٣:٣–٤
یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات و لە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات و جەستەت بەهێز دەکات. وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت، کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت.
ئیشایا ٥٨:١١
هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە، هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.
زەبوورەکان ٤٨:١٤
کێ وەک ئەو مامۆستایە؟
ئەیوب ٣٦:٢٢
«چیت دەوێ بۆت بکەم؟» گوتی: «گەورەم، دەمەوێ ببینم.»
لۆقا ١٨:٤١
چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت.
زەبوورەکان ١١٩:١٨
ئینجا مێشکی کردنەوە، تاکو نووسراوە پیرۆزەکان تێبگەن.
لۆقا ٢٤:٤٥
بەڵام یارمەتیدەرەکە، ڕۆحی پیرۆز، ئەوەی باوک بە ناوی منەوە دەینێرێت.
یۆحەنا ١٤:٢٦
هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە.
یاقوب ١:١٧
داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک و برا پیرۆزەکان تێبگەن، هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە.
ئەفەسۆس ١:١٧–١٩
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
فیلیپی ٣:١٣–١٤ · یۆحەنا ١٧:٢٤
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
دواوتار ١:٣١ · دەرچوون ١٩:٤
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
یەکەم کۆرنسۆس ١:٨ · کۆلۆسی ١:٢١–٢٣
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ئەفەسۆس ٥:١٧ · یەکەم سالۆنیکی ٤:٣
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
مەرقۆس ٢:٥ · یەرمیا ٣١:٣٤
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٨ · عیبرانییەکان ١٣:١٤






