٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, کانوونی دووەم ٧: هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە
ڕووناکی ڕۆژانە
خودایە هەرچیم بۆ ئەم گەلە کردووە بۆ من بە چاکە بەبیر خۆتی بهێنەرەوە.
نەحەمیا ٥:١٩
بڵێ: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”بە یادی خۆمم هێنایەوە، دڵسۆزی کاتی مێردمنداڵیت و خۆشەویستی کاتی بووکێنیت، بەدوای مندا ڕۆیشتیت لە چۆڵەوانی.
یەرمیا ٢:٢
بەڵام من پەیمانەکەی خۆمت بەبیر دەهێنمەوە کە لە سەردەمی لاویێتیت لەگەڵ تۆدا گرێم دابوو، ئێستاش پەیمانێکی هەتاهەتاییت لەگەڵ دەبەستم.
حزقیێل ١٦:٦٠
بەسەرتان دەکەمەوە و بەڵێنە باشەکەم سەبارەت بە ئێوە دەهێنمە دی ... خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا ٢٩:١٠–١١
هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە، ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا و بیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان.
ئیشایا ٥٥:٩
بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو. ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن و کارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن.
ئەیوب ٥:٨–٩
ئەی یەزدان، خودای من، زۆرن ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە کردووتە. ئەو شتانەی بۆ ئێمە نەخشەت کێشاوە کەس ناتوانێت بیانژمێرێت بۆت، ئەگەر باسیان بکەم و بیانگێڕمەوە، ئەوەندە زۆرن نایەنە ژماردن.
زەبوورەکان ٤٠:٥
لەگەڵ تۆش دەبم و فەرامۆشت ناکەم و بەجێت ناهێڵم.
یەشوع ١:٥
هیچ بەڵێنێک لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان بە بنەماڵەی ئیسرائیلی فەرمووبوو نەشکاوە، بەڵکو هەمووی هاتە دی.
یەشوع ٢١:٤٥
خودا مرۆڤ نییە کە درۆ بکات، کوڕی مرۆڤیش نییە کە بڕیاری بگۆڕێت. ئایا قسە دەکات و ئەنجامی نەدات؟ یان بەڵێن دەدات و نایباتە سەر؟
سەرژمێری ٢٣:١٩
جا بزانن کە یەزدانی پەروەردگارتان خۆی خودایە، خودای وەفادارییە، ئەوەی پەیمانی خۆشەویستییەکەی هەتا هەزار نەوە دەباتەسەر.
دواوتار ٧:٩
هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە.
زەبوورەکان ١١١:٥
چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات، یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟ تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات، بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم. ئەوەتا لەناو لەپم تۆم هەڵکۆڵیوە.
ئیشایا ٤٩:١٥–١٦
یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتدایە، لە ڕزگارکردن قارەمانە. بە شادییەوە پێت دڵخۆش دەبێت، لەناو خۆشەویستییەکەی دەتبووژێنێتەوە، بە گۆرانییەوە پێت شاد دەبێت.
سەفەنیا ٣:١٧
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ٤:٣ · یەرمیا ٩:٥
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
دواوتار ١٢:٩ · میخا ٢:١٠
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١٠٧:٧ · دواوتار ٣٢:١٠–١٢
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ئیشایا ٤٢:١٠ · زەبوورەکان ٨١:١–٢
١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
فیلیپی ٣:١٣–١٤ · یۆحەنا ١٧:٢٤
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
دواوتار ١:٣١ · دەرچوون ١٩:٤






