٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, کانوونی دووەم ٥: خۆیان لە خراپە ماندوو بوون
ڕووناکی ڕۆژانە
ئێمەی باوەڕدار دەچینە ناو حەسانەوەی خودا.
عیبرانییەکان ٤:٣
خۆیان لە خراپە ماندوو بوون.
یەرمیا ٩:٥
بەڵام یاسایەکی دیکە لە ئەندامانی جەستەمدا دەبینم، کە بەربەرەکانێی یاسای هزرم دەکات و دەمکاتە دیلی یاسای گوناه کە لە ئەندامەکانی جەستەمدایە. ئای لە منی مرۆڤی بەدبەخت! کێ فریام دەکەوێت لەدەست ئەم جەستەیەم کە بۆ مردنە؟
ڕۆما ٧:٢٣–٢٤
وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە.
مەتا ١١:٢٨
لەبەر ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان کراوین، لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵ خودا ئاشتیمان هەیە، لە ڕێگەی ئەویشەوە ڕێپێدراویێتیمان وەرگرت بەهۆی باوەڕ بێینە ناو ئەم نیعمەتەی کە ئێستا تێیدا نیشتەجێین. شانازیش بە هیوای شکۆی خودا دەکەین.
ڕۆما ٥:١–٢
چونکە ئەوەی بچێتە ناو حەسانەوەی خودا لە کارەکانیشی پشوو دەدات، وەک خوداش لە کارەکانی پشووی دا.
عیبرانییەکان ٤:١٠
وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت.
فیلیپی ٣:٩
بۆ ئەوانەی پێی گوتن: ئەمە حەسانەوەیە، با ماندوو بحەسێتەوە، ئەمە ئارامگایە.
ئیشایا ٢٨:١٢
ئەی یەزدان، پاسەوانێک دابنێ بۆ دەمم، دەرگای لێوەکانم بپارێزە.
زەبوورەکان ١٤١:٣
ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت، ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟
زەبوورەکان ١٣٠:٣
چونکە کاتێک ئەوان لە ڕۆحی خودا یاخیبوون، قسەی ناشایستەش لە دەمی موسا دەرچوو.
زەبوورەکان ١٠٦:٣٣
ئەوەی دەچێتە ناو دەمەوە مرۆڤ گڵاو ناکات، بەڵکو ئەوەی لە دەم دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.
مەتا ١٥:١١
دەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.
پەندەکانی سلێمان ١٦:٢٨
قسەی هەڵەشانە وەک زەبری شمشێرە، بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە. لێوی ڕاستگۆ هەتاهەتایە دەچەسپێت، بەڵام زمانی درۆ هەتا چاوتروکانێکە.
پەندەکانی سلێمان ١٢:١٨–١٩
بەڵام کەس ناتوانێت زمان دەستەمۆ بکات. خراپەیەکە ناگیرێت، پڕە لە ژەهری کوشندە. ستایش و نەفرەت لە هەمان دەم دێتە دەرەوە. خوشکان و برایانم، ئەمە پەسەند نییە.
یاقوب ٣:٨, ١٠
بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان. لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و.
کۆلۆسی ٣:٨–٩
خواستی خودا ئەوەیە کە پیرۆزکراو بن.
یەکەم سالۆنیکی ٤:٣
درۆ لە دەمیاندا نادۆزرێتەوە.
ئاشکراکردن ١٤:٥
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١٠٧:٧ · دواوتار ٣٢:١٠–١٢
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ئیشایا ٤٢:١٠ · زەبوورەکان ٨١:١–٢
١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
فیلیپی ٣:١٣–١٤ · یۆحەنا ١٧:٢٤
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
دواوتار ١:٣١ · دەرچوون ١٩:٤
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
یەکەم کۆرنسۆس ١:٨ · کۆلۆسی ١:٢١–٢٣
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ئەفەسۆس ٥:١٧ · یەکەم سالۆنیکی ٤:٣






