١٤ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ١٥: ئەوەتا دوورگەکان وەک پووش هەڵدەگرێت
ڕووناکی ڕۆژانە
لە ڕێگەی ئازارەوە بکاتە ڕزگارکەرێکی تەواو.
عیبرانییەکان ٢:١٠
زۆر دڵتەنگم خەریکە بمرم، لێرە بمێننەوە و ئێشکم لەگەڵ بگرن.» کەمێک چووە پێش و بەسەر ڕوودا کەوت، نوێژی کرد و فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەکرێت، با ئەم جامەم لێ دوور بخرێتەوە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی تۆ.
مەتا ٢٦:٣٨–٣٩
کە لە ململانێدا بوو، زۆر بە گوڕتر نوێژی دەکرد و ئارەقەکەی وەک دڵۆپی خوێنی لێهات دەکەوتە سەر زەوی.
لۆقا ٢٢:٤٤
تۆڕی مەرگ دەوری دام، ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم، دەرد و تەنگانەم چێژت.
زەبوورەکان ١١٦:٣
ڕیسوایی دڵی شکاندووم، نەخۆش کەوتووم، چاوەڕێی سۆز بووم، نەبوو، چاوم لە دڵنەوایی گێڕا، دەستم نەکەوت.
زەبوورەکان ٦٩:٢٠
ئاوڕ بەلای ڕاستدا بدەوە و ببینە، کوا ناسیاوی من؟ پەناگا بۆ من قڕبووە، کوا پرسیارکەر لە ئەحواڵی من؟
زەبوورەکان ١٤٢:٤
ڕیسوا و سووک لەلایەن خەڵکەوە، پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی. وەک یەکێک خەڵک ڕووی خۆیانی لێ بشارنەوە، ڕیسوا بوو و بە هیچمان نەزانی.
ئیشایا ٥٣:٣
چونکە یەزدان لە شەش ڕۆژدا ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە دروستی کردن.
دەرچوون ٢٠:١١
ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات، گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت.
زەبوورەکان ١٩:١
بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا، بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان. لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو، فەرمانی دا، بوو.
زەبوورەکان ٣٣:٦, ٩
ئەوەتا نەتەوەکان وەک دڵۆپێک ئاوی ناو سەتڵ و بە تۆزی تەرازوو دادەنرێن. ئەوەتا دوورگەکان وەک پووش هەڵدەگرێت.
ئیشایا ٤٠:١٥
بە باوەڕ تێدەگەین کە گەردوون بە فەرمایشتی خودا بەدیهێنراوە، تەنانەت ئەوەی دەیبینین لەو شتانەی کە بینراوە نەهاتووەتە کایەوە.
عیبرانییەکان ١١:٣
کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم، کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە، مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون، مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟ کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟
زەبوورەکان ٨:٣–٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٣ی ئازاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٢:٥ · عیبرانییەکان ٢:١٤
١٢ی ئازاری ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٥–٢٦ · یۆحەنا ١:١٨
١١ی ئازاری ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٤ · پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢
١٠ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٢:١٤ · پەیدابوون ٢٢:٨
٩ی ئازاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٦:١٧ · دواوتار ٨:١١–١٢
٨ی ئازاری ٢٠١٩
ئیشایا ٣٨:١٧ · میخا ٧:١٨–١٩




