١٥ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ١٦: ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە
ڕووناکی ڕۆژانە
ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە، ماوەیەک دەردەکەوێت، دواتر نامێنێت.
یاقوب ٤:١٤
ڕۆژگارم خێراترە لە کەسێک کە ڕادەکات، گوزەر دەکات و چێژی لێ نابینم. وەک چۆن کەشتی زەل ڕووبار دەبڕێت هەروەک هەڵۆیەک کە دەنیشێتە سەر نێچیرەکەی.
ئەیوب ٩:٢٥–٢٦
مرۆڤ وەک خەون ڕادەماڵیت، وەک ئەو گیایەی سەر لە بەیانی نوێ دەبێتەوە، سەر لە بەیانی دەبووژێتەوە و نوێ دەبێتەوە، بۆ ئێوارە سیس دەبێت و دەفەوتێت.
زەبوورەکان ٩٠:٥–٦
مرۆڤی لەدایکبوو لە ژن ڕۆژگاری کەمە و چەرمەسەری زۆرە. وەک گوڵ دەپشکوێت و پاشان سیس دەبێت.
ئەیوب ١٤:١–٢
جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت.
یەکەم یۆحەنا ٢:١٧
ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن، وەک جلوبەرگ دەیانگۆڕیت و فڕێدەدرێن. بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.
زەبوورەکان ١٠٢:٢٦–٢٧
عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە.
عیبرانییەکان ١٣:٨
بە ڕۆح گۆرانی دەڵێم، هەروەها بە مێشکیشم گۆرانی دەڵێم.
یەکەم کۆرنسۆس ١٤:١٥
بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن.
ئەفەسۆس ٥:١٨–١٩
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.
کۆلۆسی ٣:١٦
دەمم بە ستایشی یەزدان دەدوێ، با هەموو گیاندارێک ستایشی ناوی پیرۆزی بکات، هەتاهەتایە.
زەبوورەکان ١٤٥:٢١
هەلیلویا! چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان! ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە! بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن.
زەبوورەکان ١٤٧:١, ٧
لە ئاسمانەوە دەنگێکم بیست وەک خوڕەی ئاوێکی زۆر و دەنگی هەورەگرمەیەکی گەورە. ئەو دەنگەی کە گوێم لێبوو وەک دەنگی قیسارەش وابوو کە ژەنیاران دەیژەنن.
ئاشکراکردن ١٤:٢
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٤ی ئازاری ٢٠١٩
تیتۆس ٢:١٠ · فیلیپی ١:٢٧
١٣ی ئازاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٢:٥ · عیبرانییەکان ٢:١٤
١٢ی ئازاری ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٥–٢٦ · یۆحەنا ١:١٨
١١ی ئازاری ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٤ · پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢
١٠ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٢:١٤ · پەیدابوون ٢٢:٨
٩ی ئازاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٦:١٧ · دواوتار ٨:١١–١٢




