٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ٦: منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان
ڕووناکی ڕۆژانە
لەناو خۆشەویستییەکەی دەتبووژێنێتەوە.
سەفەنیا ٣:١٧
یەزدان دڵی پێتانەوە بەند بوو و هەڵیبژاردن، نەک لەبەر ئەوەی لە هەموو گەلان زۆرترن، چونکە لە ڕاستیدا ئێوە لە هەموو گەلان کەمترن. بەڵام لە خۆشەویستی یەزدان بوو بۆتان و پاراستنی ئەو سوێندەی بۆ باوباپیرانی ئێوەی خوارد.
دواوتار ٧:٧–٨
خۆشماندەوێت، چونکە یەکەم جار ئەو خۆشیویستووین.
یەکەم یۆحەنا ٤:١٩
ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری، بەڵام ئێستا بە مردنی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ کەموکوڕی پێشکەشتان بکات.
کۆلۆسی ١:٢١–٢٢
خۆشەویستی لەمەدایە: نەک ئێمە خودامان خۆشویست، بەڵکو ئەو خۆشیویستین و کوڕەکەی بۆ کەفارەتی گوناهەکانمان نارد.
یەکەم یۆحەنا ٤:١٠
بەڵام خودا خۆشەویستی خۆی بۆ دەرخستین، بەوەی مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد، کاتێک هێشتا گوناهبار بووین.
ڕۆما ٥:٨
دەنگێکیش لە ئاسمانەوە فەرمووی: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.»
مەتا ٣:١٧
لەبەر ئەوە باوک منی خۆشدەوێت، چونکە ژیانی خۆم دادەنێم تاکو وەریبگرمەوە.
یۆحەنا ١٠:١٧
بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا ... کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت.
عیبرانییەکان ١:٢–٣
بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە.
عیبرانییەکان ١٠:٢٠
ئیتر قایین لەبەردەمی یەزدان چووە دەرەوە و لە خاکی نۆد لە ڕۆژهەڵاتی عەدەن نیشتەجێ بوو.
پەیدابوون ٤:١٦
بەڵکو تاوانەکانتان بوون بە بەربەست لەنێوان ئێوە و خوداتان، گوناهەکانتان بەم جۆرەی کرد ڕووی خودای لێ شاردنەوە.
ئیشایا ٥٩:٢
هەروەها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی کەس مەسیحی خاوەن شکۆ نابینێت.
عیبرانییەکان ١٢:١٤
منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت.
یۆحەنا ١٤:٦
ئێستاش ئاشکرا بوو بە دەرکەوتنی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمان، ئەوەی مردنی لەناو برد و لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ژیان و نەمریی ڕووناک کردەوە.
دووەم تیمۆساوس ١:١٠
بەمەش ڕۆحی پیرۆز ئاماژەی دەکرد کە هەتا چادری پەرستن لەسەر زەوی بێت، ڕێگای شوێنی هەرەپیرۆز لە ئاسمان ئاشکرا ناکرێت.
عیبرانییەکان ٩:٨
لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە، جولەکە و ناجولەکەی کرد بە یەک، دیواری ناوبڕی دوژمنایەتی ڕووخاند.
ئەفەسۆس ٢:١٤
لەو کاتەدا پەردەی پەرستگا لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە.
مەتا ٢٧:٥١
بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە.
مەتا ٧:١٤
ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.
زەبوورەکان ١٦:١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩
حەگەی ٢:٩ · یەکەم پوختەی مێژوو ٢٢:٥
٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩
مەتا ٢٥:١٣ · لۆقا ٢١:٣٤–٣٦
٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩
دەرچوون ١٢:١١ · میخا ٢:١٠
١ی حوزەیرانی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · دەرچوون ٣٤:٦
٣١ی ئایاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٣٢:٢٨ · هۆشەع ١٢:٣–٤
٣٠ی ئایاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ٤:١١ · مەتا ٧:١٣–١٤






