٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ٣: کەواتە ئێشک بگرن (مەتا ٢٥:١٣)
ڕووناکی ڕۆژانە
کەواتە ئێشک بگرن، چونکە ڕۆژ و کاتەکە نازانن.
مەتا ٢٥:١٣
«ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک دڵتان لەسەر ڕابواردن و سەرخۆشی و خەم و خەفەتی ژیان بێت و ئەو ڕۆژە لەناکاو وەک تەڵە بەسەرتاندا بدات، چونکە دێتە سەر هەموو ئەوانەی لەسەر تەواوی ڕووی زەوی دانیشتوون. کەواتە ئێشک بگرن و هەموو کاتێک نوێژ بکەن، تاکو بتوانن لە هەموو ئەو ڕووداوانە دەرباز بن کە تووشتان دەبن و لەبەردەم کوڕی مرۆڤ ڕاوەستن.»
لۆقا ٢١:٣٤–٣٦
هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە لە شەودا. کاتێک خەڵکی دەڵێن: «ئاشتی و ئاسایشە،» دەستبەجێ مردن دێتە سەریان، وەک ژانی ژنی سکپڕ لە ناوەختدا دێت و ناشتوانن دەربازیان بێت. بەڵام ئێوە خوشکان، برایان، لە تاریکیدا نین تاکو ئەو ڕۆژە وەک دز لەناکاو بێتە سەرتان، چونکە هەمووتان ڕۆڵەی ڕووناکی و ڕۆژن. ڕۆڵەی شەو یان تاریکی نین. کەواتە ئێمە وەک خەڵکی دیکە ناخەوین، بەڵکو با ئێشک بگرین و وریابین.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢–٦
من خودای هەرە بەتوانام. دۆستایەتی من بکە و بێ کەموکوڕی بە.
پەیدابوون ١٧:١
من ناڵێم پێشوەخت هەموو ئەمەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە ئامانج ... برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان.
فیلیپی ٣:١٢–١٤
حەنۆخ دۆستی خودا بوو، ئیتر کەس نەیبینییەوە، چونکە خودا بردی بۆ لای خۆی.
پەیدابوون ٥:٢٤
بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن.
دووەم پەترۆس ٣:١٨
هەموومان بە ڕووێکی ئاشکرا وەک ئاوێنە وێنەی شکۆی خودا دەدەینەوە، لە شکۆیەک بۆ شکۆیەک بۆ هەمان وێنە دەگۆڕدرێین، ئەوەش لە یەزدانەوەیە کە ڕۆحەکەیە.
دووەم کۆرنسۆس ٣:١٨
کە عیسا ئەمانەی فەرموو ... داوا ناکەم لە جیهاندا بیانبەیتەوە، بەڵکو لە شەیتان بیانپارێزی. من لەواندام و تۆ لە مندای، تاکو بە تەواوی یەک بن.
یۆحەنا ١٧:١, ١٥, ٢٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١ی حوزەیرانی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · دەرچوون ٣٤:٦
٣١ی ئایاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٣٢:٢٨ · هۆشەع ١٢:٣–٤
٣٠ی ئایاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ٤:١١ · مەتا ٧:١٣–١٤
٢٩ی ئایاری ٢٠١٩
لێڤییەکان ١٧:١١ · یۆحەنا ١:٢٩
٢٨ی ئایاری ٢٠١٩
فیلیپی ٣:٢٠ · تیتۆس ٢:١١–١٤
٢٧ی ئایاری ٢٠١٩
ناحوم ١:٧ · یەرمیا ٣٣:١١






