٣١ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ١: خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە ... خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی.
گەلاتیا ٥:٢٢
یەزدان، یەزدان، خودایەکی بە بەزەیی و میهرەبانە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی زۆرە.
دەرچوون ٣٤:٦
منی بەندکراو لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆ لێتان دەپاڕێمەوە بە شێوەیەک بژین شایانی ئەم بانگەوازە بێت کە پێی بانگکراون. بەوپەڕی بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتنەوە، بە خۆشەویستی بەرگەی یەکتری بگرن.
ئەفەسۆس ٤:١–٢
لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.
ئەفەسۆس ٤:٣٢
بەڵام ئەو داناییەی لە ئاسمانەوەیە، لەپێش هەموو شتێک پاکە، دواتر ئاشتیخوازە، خۆنەویستە، گوێڕایەڵە، پڕ لە بەزەییە و بەروبوومی چاکە، لایەنگر و دووڕوو نییە.
یاقوب ٣:١٧
خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە.
یەکەم کۆرنسۆس ١٣:٤
چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین.
گەلاتیا ٦:٩
بۆیە خوشکان و برایانم، هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ ئارام بگرن. تەماشا بکەن چۆن جوتیار چاوەڕێی بەرهەمە بەهادارەکەی زەوی دەکات، بۆ بارانی پاییز و بەهار ئارام دەگرێت. ئێوەش ئارام بگرن و ورەتان بەرز بێت، چونکە هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ نزیک بووەتەوە.
یاقوب ٥:٧–٨
ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾ کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.
مەتا ١:٢٣
بەڵام ئایا بەڕاستی خودا لەگەڵ مرۆڤ لەسەر زەوی نیشتەجێ دەبێت؟ ئەوەتا ئاسمان و ئاسمانی ئاسمانەکان جێی تۆیان تێدا نابێتەوە.
دووەم پوختەی مێژوو ٦:١٨
وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی.
یۆحەنا ١:١٤
کە ئەمەیە: ئەو لە جەستەدا دەرکەوت، لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە پاکانەی بۆ کرا.
یەکەم تیمۆساوس ٣:١٦
بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە.
عیبرانییەکان ١:٢
کە یەکەم ڕۆژی هەفتە بوو، لە ترسی ڕابەرانی جولەکە، دەرگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون کە قوتابییەکانی لێبوو، عیسا هات و لە ناوەڕاستدا ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت!» ... جا قوتابییەکان کە مەسیحی خاوەن شکۆیان بینی دڵشاد بوون. لەدوای هەشت ڕۆژ، قوتابییەکانی دیسان لە ژوورەوە بوون و تۆماسیش لەگەڵیان بوو، دەرگاکانیش داخرابوون ... ئینجا بە تۆماسی فەرموو: «پەنجەت بێنە ئێرە و دەستم ببینە، دەستت بێنە و لە کەلەکەمی بدە. بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.» تۆماس وەڵامی دایەوە: «ئەی خاوەن شکۆ و خودای من!»
یۆحەنا ٢٠:١٩–٢٠, ٢٦–٢٨
کوڕێکمان پێدەدرێت و سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی ... خودای بەتوانا.
ئیشایا ٩:٦
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣٠ی ئایاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ٤:١١ · مەتا ٧:١٣–١٤
٢٩ی ئایاری ٢٠١٩
لێڤییەکان ١٧:١١ · یۆحەنا ١:٢٩
٢٨ی ئایاری ٢٠١٩
فیلیپی ٣:٢٠ · تیتۆس ٢:١١–١٤
٢٧ی ئایاری ٢٠١٩
ناحوم ١:٧ · یەرمیا ٣٣:١١
٢٦ی ئایاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٢٠ · یەکەم پەترۆس ٥:٤
٢٥ی ئایاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ٣١:١٩ · ئیشایا ٦٤:٤






