٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ٢٨: ئەی پەروەردگار گوێ بگرە!
ڕووناکی ڕۆژانە
«جا ناوم لەسەر نەوەی ئیسرائیل دادەنێن و منیش بەرەکەتداریان دەکەم.»
سەرژمێری ٦:٢٧
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، گەورەکانی دیکە جگە لە تۆ، بوون بە گەورەمان، بەڵام تەنها تۆ، یادی ناوی تۆ دەکەین.
ئیشایا ٢٦:١٣
ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین، ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە، وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین.
ئیشایا ٦٣:١٩
جا هەموو گەلانی زەوی دەبینن کە ناوی یەزدان بە ئێوەوە نراوە، ئیتر لێتان دەترسن.
دواوتار ٢٨:١٠
یەزدان لە پێناوی ناوە مەزنەکەی خۆی واز لە گەلی خۆی ناهێنێت، چونکە یەزدان خوازیاربوو بتانکاتە گەلی خۆی.
یەکەم ساموئێل ١٢:٢٢
ئەی پەروەردگار گوێ بگرە! ئەی پەروەردگار لێخۆشبە! ئەی پەروەردگار گوێ شل بکە و دەستبەکار بە! ئەی خودای من، لەبەر خۆت دوای مەخە، چونکە شارەکەت و گەلەکەت ناوی تۆیان هەڵگرتووە.
دانیال ٩:١٩
ئەی خودای ڕزگارکەرمان، یارمەتیمان بدە، لەبەر شکۆی ناوی خۆت. دەربازمان بکە و لە گوناهمان خۆشبە، لە پێناوی ناوی خۆت. بۆچی نەتەوەکان بڵێن: کوا خوداکەیان؟
زەبوورەکان ٧٩:٩–١٠
ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە، کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت.
پەندەکانی سلێمان ١٨:١٠
ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات، گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت.
زەبوورەکان ١٩:١
لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون.
ڕۆما ١:٢٠
لەگەڵ ئەوەی خۆی بە بێ شایەتی نەهێشتەوە.
کردار ١٤:١٧
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن، شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن. هیچ قسە و زمانێکیان نییە، دەنگیان نابیسترێت.
زەبوورەکان ١٩:٢–٣
کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم، کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە، مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون، مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟ کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟
زەبوورەکان ٨:٣–٤
شکۆی خۆر شتێکە و شکۆی مانگ شتێکە، شکۆی ئەستێرەش شتێکی دیکەیە، ئەستێرەش لەگەڵ ئەستێرە شکۆی جیاوازی خۆیان هەیە. بۆ هەستانەوەی مردووانیش بە هەمان شێوە دەبێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٤١–٤٢
تێگەیشتووان وەک ڕووناکی ئاسمان دەدرەوشێنەوە، ئەوانەش کە خەڵکێکی زۆریان بۆ ڕاستودروستی گەڕاندووەتەوە بۆ هەتاهەتایە وەک ئەستێرەن.
دانیال ١٢:٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩
دواوتار ٣٢:٤ · یەکەم پەترۆس ٢:٢٣
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یاقوب ١:٤ · یەکەم پەترۆس ١:٦–٧
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٧٣:٢٨ · زەبوورەکان ٢٦:٨
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
عەزرا ٩:٩ · یەکەم پەترۆس ٤:١٢
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١٠٤:٣٤ · گۆرانی گۆرانییەکان ٢:٣
٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ٨:٢٨ · زەبوورەکان ٧٦:١٠






