٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ٢٨: بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین
ڕووناکی ڕۆژانە
بینی کەس نەبوو، سەرسام بوو کە ناوبژیوان نەبوو. بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین.
ئیشایا ٥٩:١٦
بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو گوێی منت کردەوە، داوای قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەکرد. ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە. ئەی خودای من، شادمانیم لەوەدایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم، فێرکردنی تۆ لە ناخی دڵمدایە.»
زەبوورەکان ٤٠:٦–٨
چونکە ژیانی خۆم دادەنێم تاکو وەریبگرمەوە. کەس لە منی ناستێنێ، بەڵکو خۆم دایدەنێم. دەسەڵاتم هەیە دایبنێم و دەسەڵاتم هەیە بیبەمەوە.
یۆحەنا ١٠:١٧–١٨
بێجگە لە من هیچ خودایەک نییە، خودایەکی ڕاستودروست و ڕزگارکەر بێجگە لە من نییە. «ڕوو لە من بکەن و ڕزگارتان بێت، ئەی هەموو لایەکانی زەوی، چونکە من خودام و یەکێکی دیکە نییە.
ئیشایا ٤٥:٢١–٢٢
چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە بتوانین ڕزگار بین.
کردار ٤:١٢
نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەزانن، هەرچەندە دەوڵەمەند بوو، لە پێناوی ئێوەدا بووە هەژار، بۆ ئەوەی ئێوە بە هەژاریی ئەو دەوڵەمەند بن.
دووەم کۆرنسۆس ٨:٩
ئەوەتا دەسەڵاتم پێتان داوە پێ بە مار و دووپشک و هەموو هێزی دوژمندا بنێن.
لۆقا ١٠:١٩
چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، بەدوای یەکێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیخوات.
یەکەم پەترۆس ٥:٨
بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت.
یاقوب ٤:٧
بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن، چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان. بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن. بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی ڕاستودروستی بە سنگتانەوە، ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی، لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە.
ئەفەسۆس ٦:١١–١٦
ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت! چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە، ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم، یەزدان ڕووناکییە بۆم.
میخا ٧:٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٩٩:١ · یەرمیا ٥:٢٢
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
مەتا ٢٨:٢٠ · یۆحەنا ١٤:٢١–٢٣
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
یونس ٢:٤ · ئیشایا ٤٩:١٤–١٥
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
لۆقا ١٢:١٥ · زەبوورەکان ٣٧:١٦
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١٠٨:١ · زەبوورەکان ٢٧:١
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
یۆحەنا ١:١٦ · مەتا ١٧:٥






