٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ٢٣: نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ
ڕووناکی ڕۆژانە
ئاگاداربن و خۆتان لە هەموو جۆرە چاوچنۆکییەک بپارێزن، چونکە ژیانی مرۆڤ بە زۆری سامانەکەی نییە.
لۆقا ١٢:١٥
ئەو کەمەی کە کەسی ڕاستودروست هەیەتی، لە سامانی گەلێک بەدکاران باشترە.
زەبوورەکان ٣٧:١٦
باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان.
پەندەکانی سلێمان ١٥:١٦
بەڵام لەخواترسی ئەگەر بە قایلبوون بێت قازانجێکی گەورەیە. جا ئەگەر خواردن و پۆشاکمان هەیە با پێی ڕازیبین.
یەکەم تیمۆساوس ٦:٦, ٨
هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ، بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە، نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم و بڵێم: ”یەزدان کێیە؟“ یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم و ناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم.
پەندەکانی سلێمان ٣٠:٨–٩
نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ.
مەتا ٦:١١
خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە؛ هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. ئایا ژیان لە خواردن گرنگتر نییە؟ یان جەستە لە جلوبەرگ؟
مەتا ٦:٢٥
کاتێک ئێوەم بەبێ جزدان و توورەکە و پێڵاو نارد، ئایا پێویستتان بە هیچ بوو؟» گوتیان: «نەخێر.
لۆقا ٢٢:٣٥
با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم، هەرگیز وازت لێ ناهێنم.﴾.
عیبرانییەکان ١٣:٥
ڕۆحی پیرۆز ژیان دەدات.
یۆحەنا ٦:٦٣
﴿پیاوی یەکەم، ئادەم بووە گیانێکی زیندوو.﴾ بەڵام دوا ئادەم، ڕۆحێکە ژیان دەبەخشێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٤٥
ئەوەی لە جەستە لەدایک بووە جەستەیە، ئەوەش لە ڕۆحی خودا لەدایک بووە ڕۆحە.
یۆحەنا ٣:٦
نەک بەهۆی کاری ڕاستودروست کە ئێمە کردوومانە، بەڵکو بە بەزەیی خۆی ڕزگاری کردین، ئەویش لە ڕێگەی ئەو شوشتنەوەیە بوو، کە بەهۆیەوە ڕۆحی پیرۆز لەدایکبوونەوەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێی پێ بەخشین.
تیتۆس ٣:٥
بەڵکو لە لەژێر کاریگەری ڕۆحدان. ئەگەر کەسێکیش ڕۆحی مەسیحی نەبێت، ئەوا هی مەسیح نییە. ئەگەر مەسیح لە ئێوەدا بێت، ئەوا جەستە بەهۆی گوناه مردووە، بەڵام ڕۆح بەهۆی ڕاستودروستی زیندووە. ئەگەر ڕۆحی ئەوەی عیسای لەنێو مردووان هەستاندەوە لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، ئەوا ئەوەی مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە بە ڕۆحی خۆی کە لە ئێوەدا نیشتەجێیە لەشی مردووشتان زیندوو دەکاتەوە.
ڕۆما ٨:٩–١١
ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم.
گەلاتیا ٢:٢٠
ئێوەش سەبارەت بە گوناه خۆتان بە مردوو دابنێن، بەڵام بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا خۆتان بۆ خودا بە زیندوو بزانن.
ڕۆما ٦:١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
یۆحەنا ١:١٦ · مەتا ١٧:٥
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕۆما ٧:٢٢ · زەبوورەکان ١١٩:٩٧
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٣:٢٦ · زەبوورەکان ٧٦:١٠
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٩:٣٤ · دەرچوون ٢٤:٨
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٨٩:١٦ · ئیشایا ٤٥:٢٤–٢٥
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:١١ · ژیرمەندی ٩:١٠






