١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ١٦: سست مەبن لە دڵگەرمی
ڕووناکی ڕۆژانە
سست مەبن لە دڵگەرمی، لە ڕۆح گەرم بن، خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن.
ڕۆما ١٢:١١
ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ.
ژیرمەندی ٩:١٠
هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی، بزانن لەلایەن مەسیحەوە پاداشتی میرات وەردەگرن، چونکە خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ دەکەن.
کۆلۆسی ٣:٢٣–٢٤
چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەرکەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات.
ئەفەسۆس ٦:٨
هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات.
یۆحەنا ٩:٤
نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟
لۆقا ٢:٤٩
﴿دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت.﴾.
یۆحەنا ٢:١٧
هەر بۆیە زیاتریش تێبکۆشن بۆ چەسپاندنی هەڵبژاردن و بانگەوازەکەتان، چونکە ئەگەر ئەمانەتان کرد ئەوا هەرگیز ناکەون.
دووەم پەترۆس ١:١٠
ئێمەش خوازیارین هەر یەکێکتان هەمان دڵگەرمی دەربخات بۆ دڵنیایی تەواوی هیوا هەتا کۆتایی، بۆ ئەوەی تەمبەڵ نەبن، بەڵکو لاسایی ئەوانە بکەنەوە کە بە باوەڕ و ئارامگرتن میراتگری بەڵێنەکانن.
عیبرانییەکان ٦:١١–١٢
کەواتە ڕابکەن تاوەکو خەڵاتەکە بەدەستبهێنن.
یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٤
مەمانخەرە تاقیکردنەوە، بەڵکو لە شەیتان ڕزگارمان بکە.
مەتا ٦:١٣
ئەوەی پشت بە بیرکردنەوەی خۆی ببەستێت گێلە، بەڵام ئەوەی بە ڕێگای داناییدا بڕوات دەرباز دەبێت.
پەندەکانی سلێمان ٢٨:٢٦
کاتێک کەسێک تاقی دەکرێتەوە، با نەڵێت: «لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە،» چونکە خودا لە کاری خراپەدا تاقی ناکرێتەوە، ئەویش کەس بەو شێوەیە تاقی ناکاتەوە. بەڵام هەرکەسێک بەو ئارەزووە خراپەی کە هەیەتی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پێی ڕاکێشرا و هەڵخەڵەتا.
یاقوب ١:١٣–١٤
﴿یەزدان دەفەرموێ: لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و بەجێیان بهێڵن. دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن، ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾.
دووەم کۆرنسۆس ٦:١٧
لوت چاوی هەڵبڕی و بینی هەموو دەوروبەری ڕووباری ئوردون ئاودارە. وەک بەهەشتی یەزدانە ... لوت هەموو دەوروبەری ڕووباری ئوردونی بۆ خۆی هەڵبژارد و بەرەو ڕۆژهەڵات کۆچی کرد ... خەڵکی سەدۆم لە ڕادەبەدەر بەدکار بوون و گوناهیان دژی یەزدان دەکرد.
پەیدابوون ١٣:١٠–١١, ١٣
کاتێک لوتی پیاوچاکی دەرباز کرد کە لە بەڕەڵایی بەدکاران بێزار بوو، ئەگەر وابێت، یەزدان دەزانێت چۆن لەخواترسان لە تاقیکردنەوە دەرباز بکات و خراپەکاران هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە لەژێر سزاداندا بهێڵێتەوە.
دووەم پەترۆس ٢:٧, ٩
بەڵام سەردەکەوێت، چونکە مەسیحی خاوەن شکۆ دەتوانێت سەریبخات.
ڕۆما ١٤:٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕۆما ١٤:٩ · ئیشایا ٥٣:١٠–١١
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دانیال ١٠:١٢ · ئیشایا ٥٧:١٥
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٩ · کۆلۆسی ١:١٩–٢٠
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٢٢:١١ · زەبوورەکان ١٣:١–٢
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٣:١٥ · ئەفەسۆس ٤:٦
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
نەحەمیا ٩:١٧ · دووەم پەترۆس ٣:٩






