١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ١٢: ئەوە فەرمایشتی یەزدانە
ڕووناکی ڕۆژانە
واتا خودا بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح جیهانی لەگەڵ خۆی ئاشت کردەوە، گوناهەکانیانی لەسەر نەنووسین و پەیامی ئاشتبوونەوەی بە ئێمە سپاردووە.
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٩
چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت، لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە و بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە.
کۆلۆسی ١:١٩–٢٠
خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون، ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن.
زەبوورەکان ٨٥:١٠
خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا ٢٩:١١
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت.
ئیشایا ١:١٨
کێ خودایەکی وەک تۆیە، کە لە تاوان دەبوورێت و لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟
میخا ٧:١٨
تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە، بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.
ئەیوب ٢٢:٢١
بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان، چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.
فیلیپی ٢:١٢–١٣
ئەی یەزدان ئاشتیمان دەدەیتێ، چونکە لە ڕاستیدا هەموو کارەکانمان تۆ کردووتە.
ئیشایا ٢٦:١٢
با پاشایەتییەکەت بێ.
مەتا ٦:١٠
لە سەردەمی ئەم پاشایانەدا خودای ئاسمان پاشایەتییەک دادەمەزرێنێت کە هەرگیز لەناوناچێت، بۆ گەلی دیکە بەجێناهێڵدرێت، هەموو ئەو پاشایەتییانە وردوخاش دەکات و کۆتاییان پێدەهێنێت، ئەو هەتاهەتایە بە چەسپاوی دەمێنێتەوە.
دانیال ٢:٤٤
بەردێک بڕایەوە بەبێ ئەوەی دەستی مرۆڤی بەرکەوێت.
دانیال ٢:٣٤
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“
زەکەریا ٤:٦
پاشایەتی خودا بە جۆرێک نایەت کە ببینرێت، خەڵکیش ناڵێن: ”ئەمەتا،“ یان ”ئەوەتا،“ چونکە پاشایەتی خودا لە نێوتاندایە.
لۆقا ١٧:٢٠–٢١
نهێنی شانشینی خودا بە ئێوە دراوە ... هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە مرۆڤێک دەچێت تۆو بوەشێنێتە سەر زەوی. شەو دەخەوێت و ڕۆژ هەڵدەستێت، تۆوەکە سەر دەردەکات و گەشە دەکات، ئەویش نازانێت چۆن دەبێت. بەڵام کاتێک بەرەکە پێدەگات، دەستبەجێ داسی لێ گیر دەکات، چونکە دروێنەی هاتووە.»
مەرقۆس ٤:١١, ٢٦–٢٧, ٢٩
کەواتە ئێوەش ئامادە بن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.
مەتا ٢٤:٤٤
ڕۆحی پیرۆز و بووک دەفەرموون: «وەرە!» ئەوەی گوێی لێیە با بڵێت: «وەرە!»
ئاشکراکردن ٢٢:١٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٣:١٥ · ئەفەسۆس ٤:٦
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
نەحەمیا ٩:١٧ · دووەم پەترۆس ٣:٩
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٦ · ڕۆما ٨:٣٥
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٢٥:٩ · مەتا ٥:٥
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ١٩:٦ · ئەیوب ٤٢:٢
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٥٠:١٥ · زەبوورەکان ٤٢:١١






