٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ٥: بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟
ڕووناکی ڕۆژانە
لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە، دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.
زەبوورەکان ٥٠:١٥
ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟ بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ ئومێدت بە خودا هەبێت، چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم، ئەو ڕزگارکەر و خودامە.
زەبوورەکان ٤٢:١١
ئەی یەزدان، تۆ گوێ لە داواکاری ستەملێکراوان دەگریت، دڵیان دەچەسپێنی و گوێیان لێ دەگریت.
زەبوورەکان ١٠:١٧
ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت، پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن.
زەبوورەکان ٨٦:٥
ئیتر یاقوب بە خاووخێزانەکەی و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون گوت: هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانە لە خۆتان دابماڵن کە پێتانە، ئینجا خۆتان پاک بکەنەوە و جلەکانیشتان بگۆڕن. با هەستین و بەرەو بێتئێل سەربکەوین، لەوێ قوربانگایەک بۆ خودا دروستدەکەم کە لە ڕۆژی تەنگانەمدا بە دەنگمەوە هات و لەو ڕێگایەی گرتبوومە بەر لەگەڵم بوو.
پەیدابوون ٣٥:٢–٣
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە.
زەبوورەکان ١٠٣:٢
یەزدانم خۆشدەوێت، چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت، چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد، هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە. تۆڕی مەرگ دەوری دام، ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم، دەرد و تەنگانەم چێژت. بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە: ئەی یەزدان.
زەبوورەکان ١١٦:١–٤
چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت، ﴿ئەوەی دێت، بێگومان دێت و دواناکەوێت.
عیبرانییەکان ١٠:٣٧
سروشەکە بنووسەوە و لەسەر تابلۆ هەڵیبکۆڵە، تاکو پەیامنێر بە دروستی پەیامەکە بگەیەنێت، چونکە سروشەکە بۆ کاتی دیاریکراوە، باسی کۆتایی دەکات و درۆ ناکات. ئەگەر درێژەی کێشا چاوەڕێی بکە، چونکە بێگومان دێت و دواناکەوێت.
حەبەقوق ٢:٢–٣
بەڵام خۆشەویستان تەنها ئەم شتەتان لەیاد نەچێت، ڕۆژێک لەلای یەزدان وەک هەزار ساڵە و هەزار ساڵیش وەک ڕۆژێکە. یەزدان سەبارەت بە بەڵێنەکەی خاو نییە، وەک هەندێک بە خاوی دەزانن، بەڵام لەگەڵمان پشوو درێژە، نایەوێت کەس لەناوبچێت، بەڵکو دەیەوێت هەمووان بۆ تۆبەکردن بێن.
دووەم پەترۆس ٣:٨–٩
بەڵام ئەی پەروەردگار، تۆ خودایەکی میهرەبان و بەزەییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیی.
زەبوورەکان ٨٦:١٥
خۆزگە ئاسمانت شەق دەکرد و دەهاتیتە خوارەوە ... لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە و نە بیستوویانە، هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە، ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.
ئیشایا ٦٤:١, ٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ١:٥ · گۆرانی گۆرانییەکان ٨:٧
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
لێڤییەکان ١٦:٢٢ · زەبوورەکان ١٠٣:١٢
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢–٢٣ · یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٥–٢٧
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئەیوب ٢٣:١٠ · زەبوورەکان ١٠٣:١٤
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:١٦ · ئەفەسۆس ٣:١٩
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٧ · ئیشایا ٢٦:١٣






