٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ٤: ﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات
ڕووناکی ڕۆژانە
لە هاتنە خوارەوەی لە کێوەکە موسا نەیزانی کە پێستی دەموچاوی دەدرەوشێتەوە، لەبەر قسەکردنی لەگەڵ یەزدان.
دەرچوون ٣٤:٢٩
بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا، بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە.
زەبوورەکان ١١٥:١
گەورەم، کەی تۆمان بە برسیێتی بینیوە و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟
مەتا ٢٥:٣٧
بەڵکو بە شێوەیەک بێفیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن.
فیلیپی ٢:٣
چونکە: ﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات.
یەکەم پەترۆس ٥:٥
پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا، ڕووی وەک ڕۆژ دەدرەوشایەوە و جلەکانی وەک ڕووناکی سپی هەڵگەڕان.
مەتا ١٧:٢
جا هەموو ئەوانەی لە ئەنجومەنی باڵا دانیشتبوون چاویان تێبڕی و بینییان ڕووی وەک ڕووی فریشتە وایە.
کردار ٦:١٥
منیش ئەو شکۆیەم داونەتێ کە تۆ بە منت داوە.
یۆحەنا ١٧:٢٢
هەموومان بە ڕووێکی ئاشکرا وەک ئاوێنە وێنەی شکۆی خودا دەدەینەوە، لە شکۆیەک بۆ شکۆیەک بۆ هەمان وێنە دەگۆڕدرێین، ئەوەش لە یەزدانەوەیە کە ڕۆحەکەیە.
دووەم کۆرنسۆس ٣:١٨
ئێوە ڕووناکی جیهانن، شارێک لەسەر شاخ دروستکرابێت ناتوانرێت بشاردرێتەوە. هەروەها خەڵکی چرا هەڵناکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشتەوە، بەڵکو لەسەر چرادان دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕووناکی بداتە هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەدان.
مەتا ٥:١٤–١٥
جۆرەها کار هەیە، بەڵام هەمان خودایە، ئەوەی هەموو کارێک لە هەموواندا دەکات.
یەکەم کۆرنسۆس ١٢:٦
کاتێک کە داود لەگەڵ فەلەستییەکاندا لە دژی شاول بۆ جەنگ چوو ... ئەوان یارمەتی داودیان دا لە دژی چەتەکان، چونکە هەموویان پاڵەوانی ئازا بوون و فەرماندەی سوپا بوون.
یەکەم پوختەی مێژوو ١٢:١٩, ٢١
بەڵام دەرکەوتنی بەهرەی ڕۆحی پیرۆز بۆ هەرکەسێک لە پێناو سوودمەندی گشتیی دەدرێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٢:٧
لە نەوەی یەساخار، دوو سەد سەرکردە کە شارەزای بارودۆخی ڕۆژگار بوون، دەیانزانی ئیسرائیل دەبێت چی بکات.
یەکەم پوختەی مێژوو ١٢:٣٢
جا یەکێک لە ڕێگەی ڕۆحەکەوە قسەی دانایی پێدەدرێت، بۆ یەکێکی دیکەش قسەی زانین بەگوێرەی هەمان ڕۆح.
یەکەم کۆرنسۆس ١٢:٨
لە زەبولونیش، پەنجا هەزار پیاوی مەشقپێکراو هەبوون لەسەر شەڕ و هەموو جۆرە چەکێکی جەنگ، کە بەبێ دوو دڵی ئامادە بوون بۆ یارمەتیدانی داود.
یەکەم پوختەی مێژوو ١٢:٣٣
چونکە مرۆڤی ڕاڕا، لە هیچ یەک لە ڕێگاکانی چەسپاو نییە.
یاقوب ١:٨
تاکو ناکۆکی لە لەشدا نەبێت، بەڵکو ئەندامەکان وەکو یەک بایەخ بە یەکتری بدەن. ئەگەر ئەندامێک ئازاری هەبوو، هەموو ئەندامان لەگەڵیدا ئازار دەچێژن، ئەگەر ئەندامێک ڕێزی لێنرا، هەموو ئەندامان لەگەڵیدا خۆشحاڵ دەبن.
یەکەم کۆرنسۆس ١٢:٢٥–٢٦
یەک پەروەردگار، یەک باوەڕ، یەک لەئاوهەڵکێشان.
ئەفەسۆس ٤:٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
لێڤییەکان ١٦:٢٢ · زەبوورەکان ١٠٣:١٢
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢–٢٣ · یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٥–٢٧
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئەیوب ٢٣:١٠ · زەبوورەکان ١٠٣:١٤
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:١٦ · ئەفەسۆس ٣:١٩
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٧ · ئیشایا ٢٦:١٣
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ٥:٦ · پەندەکانی سلێمان ١٦:٥






