١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ٢: ئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت
ڕووناکی ڕۆژانە
گیسکەکە هەموو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت بۆ خاکێکی چۆڵ، ئینجا کەسەکە گیسکەکە لە چۆڵەوانی بەڕەڵا بکات.
لێڤییەکان ١٦:٢٢
وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە، یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە.
زەبوورەکان ١٠٣:١٢
یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا و لەو سەردەمەدا، بەدوای تاوانی ئیسرائیلدا دەگەڕێن، بەڵام نییەتی، هەروەها بەدوای گوناهی یەهودا دەگەڕێن، بەڵام هیچ نادۆزنەوە، چونکە ئەوانەی کە دەیانهێڵمەوە لێیان خۆشدەبم.»
یەرمیا ٥٠:٢٠
هەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا.
میخا ٧:١٩
کێ خودایەکی وەک تۆیە، کە لە تاوان دەبوورێت و لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟
میخا ٧:١٨
هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین، هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە، بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو.
ئیشایا ٥٣:٦
ئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت. لەبەر ئەوە لەگەڵ مەزنەکان بەشی دەدەم، لەگەڵ بەهێزەکان دەستکەوت بەش دەکات، چونکە ژیانی خۆی بەخت کرد و لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا، لەبەر ئەوەی گوناهی زۆر کەسی هەڵگرت و داکۆکی لە یاخیبووان کرد.
ئیشایا ٥٣:١١–١٢
ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات!
یۆحەنا ١:٢٩
کێ تۆ جیا دەکاتەوە؟ چیت هەیە وەرتنەگرتبێت؟ ئەگەر وەرتگرتووە.
یەکەم کۆرنسۆس ٤:٧
بەڵام بەهۆی نیعمەتی خوداوە من ئەوەم کە هەم.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٠
خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین.
یاقوب ١:١٨
بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە.
ڕۆما ٩:١٦
بۆیە لەخۆباییبوون لەکوێیە؟ نەماوە. بەپێی چ بنەمایەک؟
ڕۆما ٣:٢٧
بەڵام ئێوە بەهۆی خوداوە لەگەڵ عیسای مەسیحدا بوونە یەک، کە خودا بۆ ئێمەی کرد بە دانایی و ڕاستودروستی و پیرۆزکردن و کڕینەوە ... ﴿ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بە یەزدانەوە بکات.﴾.
یەکەم کۆرنسۆس ١:٣٠–٣١
ئێوەش بەهۆی خراپە و گوناهەکانتانەوە مردبوون کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات. ئێمەش هەموو لەوان بووین، لە هەوەسەکانی سروشتی دنیاییماندا دەژیاین، بە خواستەکانی ئەم سروشتە و بیرەکانیمان دەکرد، وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین.
ئەفەسۆس ٢:١–٣
بەڵام شۆرانەوە و پیرۆز کران و بێتاوان کران بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕۆحی خودامان.
یەکەم کۆرنسۆس ٦:١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئەیوب ٢٣:١٠ · زەبوورەکان ١٠٣:١٤
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:١٦ · ئەفەسۆس ٣:١٩
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٧ · ئیشایا ٢٦:١٣
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ٥:٦ · پەندەکانی سلێمان ١٦:٥
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩
دواوتار ٣٢:٤ · یەکەم پەترۆس ٢:٢٣
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یاقوب ١:٤ · یەکەم پەترۆس ١:٦–٧






