٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ٣٠: چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام ڕێگام دەزانێت، دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.
ئەیوب ٢٣:١٠
چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین.
زەبوورەکان ١٠٣:١٤
ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و دڵتەنگی ناکات.
شینەکانی یەرمیا ٣:٣٣
بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.» بەڵام لە ماڵێکی گەورەدا تەنها قاپوقاچاغی زێڕ و زیو نییە، بەڵکو دارینە و گڵینیش هەیە کە هەندێکیان بۆ ڕێزلێنانن و هەندێکی دیکەشیان بۆ کاروباری ئاسایین. بۆیە ئەگەر یەکێک خۆی لەمانە پاک بکاتەوە، ئەوا دەبێتە جامێک بۆ ڕێزلێنان، پیرۆز و سوودبەخش بۆ گەورەکەی، ئامادە بۆ هەموو کارێکی چاک.
دووەم تیمۆساوس ٢:١٩–٢١
وەک پاڵێوەر و بێگەردکاری زیو دادەنیشێت، نەوەی لێڤی پاک دەکاتەوە و وەک زێڕ و زیو دەیپاڵێوێت. ئینجا یەزدان خەڵکێکی دەبێت کە بە ڕاستودروستی قوربانی پێشکەش دەکەن.
مەلاخی ٣:٣
وەک زیو دەیانپاڵێوم، وەک زێڕ تاقییان دەکەمەوە. ... منیش وەڵامیان دەدەمەوە، من دەڵێم: ”ئەوان گەلی منن،“ ئەوانیش دەڵێن: ”یەزدان خودای ئێمەیە.“
زەکەریا ١٣:٩
ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە.
زەبوورەکان ٢٥:٤
موسا بە یەزدانی گوت: «بڕوانە، تۆ بە منت فەرموو: ”ئەم گەلە سەربخە،“ بەڵام تۆ پێت نەناساندم کە کێ لەگەڵم دەنێریت، هەروەها تۆ فەرمووت: ”دەتناسم و ناویشت دەزانم و پەسەندیت لەبەرچاوم.“ ئێستاش ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندم، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ئەوەی بتناسم، هەتا لەبەرچاوت پەسەند بم ... یەزدان فەرمووی: من خۆم لەگەڵت دەبم و دەتحەسێنمەوە.»
دەرچوون ٣٣:١٢–١٤
ڕێگای خۆی بە موسا ناساند، کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل.
زەبوورەکان ١٠٣:٧
ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری، ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات. کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟ خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە.
زەبوورەکان ٢٥:٩, ١٢
ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم.
زەبوورەکان ٣:٥–٦
ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.
زەبوورەکان ١٦:١١
خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت، ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم.
زەبوورەکان ٣٢:٨
ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە، ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو.
پەندەکانی سلێمان ٤:١٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٧ · ئیشایا ٢٦:١٣
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ٥:٦ · پەندەکانی سلێمان ١٦:٥
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩
دواوتار ٣٢:٤ · یەکەم پەترۆس ٢:٢٣
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یاقوب ١:٤ · یەکەم پەترۆس ١:٦–٧
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٧٣:٢٨ · زەبوورەکان ٢٦:٨
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
عەزرا ٩:٩ · یەکەم پەترۆس ٤:١٢






