٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ٣: ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و.
ئاشکراکردن ١:٥
ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە، ڕووبارەکان نوقومی ناکەن. ... چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە.
گۆرانی گۆرانییەکان ٨:٧, ٦
کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت.
یۆحەنا ١٥:١٣
ئەوەی خودی خۆی لە لەشیدا لەسەر دار گوناهەکانمانی هەڵگرت، تاکو سەبارەت بە گوناه بمرین و بۆ ڕاستودروستی بژین. بە برینەکانی ئەو چاکبوونەوە.
یەکەم پەترۆس ٢:٢٤
ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی.
ئەفەسۆس ١:٧
بەڵام شۆرانەوە و پیرۆز کران و بێتاوان کران بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕۆحی خودامان.
یەکەم کۆرنسۆس ٦:١١
بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینیێتی شاهانە، نەتەوەیەکی پیرۆز، گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی.
یەکەم پەترۆس ٢:٩
بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە.
ڕۆما ١٢:١
جۆرەها خزمەت هەیە، بەڵام هەمان پەروەردگارە.
یەکەم کۆرنسۆس ١٢:٥
عەزماڤێتی کوڕی عەدیێل لێپرسراوی گەنجینەکانی پاشا بوو. ... عەزری کوڕی کەلووڤیش لێپرسراوی وەرزێرەکانی کێڵگە بوو، ئەوانەی زەوییان دەکێڵا. شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕەزەمێوەکان بوو. ... یازیزی هاجەری لێپرسراوی مەڕەکان بوو.هەموو ئەمانە لێپرسراوی ماڵوموڵکەکانی داودی پاشا بوون.
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٧:٢٥–٢٧, ٣١
خودا لە کڵێسادا خەڵکێکی دانا: یەکەم جار نێردراوان، دووەم پێغەمبەران، سێیەم فێرکاران، ئینجا پەرجووکاری، دوای ئەوە بەهرەکانی چاککردنەوە و توانای یارمەتیدان و بەڕێوەبردن و جۆرەها زمانی ڕۆحی. ئەمانە هەمووی کاری یەک ڕۆح و هەمان ڕۆحە، بۆ هەر یەکێک بە تایبەت دابەشی دەکات، چۆن بیەوێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٢:٢٨, ١١
هەریەکە بەگوێرەی ئەو بەهرەیەی وەریگرتووە، خزمەتی یەکتری پێ بکەن، وەک سەرکارێکی باش لەسەر نیعمەتە جۆراوجۆرەکانی خودا. ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە.
یەکەم پەترۆس ٤:١٠–١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢–٢٣ · یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٥–٢٧
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئەیوب ٢٣:١٠ · زەبوورەکان ١٠٣:١٤
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:١٦ · ئەفەسۆس ٣:١٩
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٧ · ئیشایا ٢٦:١٣
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ٥:٦ · پەندەکانی سلێمان ١٦:٥
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩
دواوتار ٣٢:٤ · یەکەم پەترۆس ٢:٢٣






