ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ٦: کەس لە دەستم دەرباز نابێت

ڕووناکی ڕۆژانە

ڕووناکی ڕۆژانە
هەموو تۆمارەکان

خودای پەروەردگارمان هەرە بەتوانایە، حوکومڕانی دەکات.

زانیم کە دەتوانیت هەموو شتێک بکەیت.

ئەوەی لەلای خەڵکی مەحاڵە، لای خودا دەبێت.

ئەو بە خواستی خۆی دەکات لەگەڵ هێزەکانی ئاسمان و دانیشتووانی زەوی. کەس نییە دەستی بگرێت یان پێی بڵێت، «چی دەکەیت؟»

کەس لە دەستم دەرباز نابێت. هەرچی بکەم، کێ ڕەتی دەکاتەوە؟

بابە! باوکە، هەموو شتێک بۆ تۆ دەبێت.

باوەڕتان بەوە هەیە کە من بتوانم ئەمە بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ گەورەم.» ئینجا ئەویش دەستی لە چاویان دا و فەرمووی: «با بەگوێرەی باوەڕتان بۆتان ببێت.

گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت.

خودای بەتوانا.

هەموو دەسەڵاتێکم لە ئاسمان و لەسەر زەوی دراوەتێ.

هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ، بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.

بەهێزبن و ئازابن و مەترسن و لەبەردەم پاشای ئاشور و هەموو ئەو کۆمەڵەی لەگەڵیدایە ... چونکە ئەوەی لەگەڵ ئێمەیە بەهێزترە لەوەی لەگەڵ ئەوە.

ئەو قسەیە چی بوو کە پێی فەرموویت؟

ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و داوای چیت لێدەکات: دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.

فەرمانەکانی یەزدان و فەرزەکانی بەجێبهێنن کە من ئەمڕۆ بۆ باشی خۆتان فەرمانتان پێ دەکەم.

هەموو ئەوانەی پشت بە کرداری شەریعەت دەبەستن، لەژێر نەفرەتن، چونکە نووسراوە: ﴿هەرکەسێک لە هەموو نووسراوی پەڕتووکەکانی تەورات نەچەسپێت بۆ پەیڕەوکردن، نەفرەت لێکراوە.﴾ ئاشکرایە لە بەرامبەر خودا کەس بە شەریعەت بێتاوان ناکرێت، چونکە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.‏﴾ کەواتە شەریعەت بۆ چییە؟ بەهۆی پێشێلکردنەکانەوە زیادکراوە، هەتا ئەو کاتەی نەوەی بەڵێندراو دێت.

لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا.

بەندەت گوێی گرتووە. ساموئێلیش ڕۆیشت و لە شوێنەکەی خۆی پاڵکەوتەوە.

بە زیریرەکی دەستکرد وەرگێڕدراوە، لەگەڵ ئاماژەکانی کتێبی پیرۆز — هەر ئاماژەیەک بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی لە كوردی سۆرانی ستانده‌رد.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™ 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. Kurdish Bible 2020. © 2020 Biblica, Inc. Used by permission. All rights reserved.

وێنە لەلایەن ئەحمەد یۆکسێک ✪ لەسەر Unsplash (https://unsplash.com/photos/hazy-mountain-peaks-at-sunrise-or-sunset-jUZUTcnJoQw)

هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).

ڕۆژەکانی دوایی

هەمووی ببینە