٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ١٠: ئەی باوکمان لە ئاسمان
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەوەی هەموو خێزانێک لە ئاسمان و سەر زەوی بوونیان لە ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە.
ئەفەسۆس ٣:١٥
یەک خودا، باوکی هەمووانە، گەورەی هەمووانە، لەناو ناخی هەموواندا کار دەکات و لەنێو هەموواندایە.
ئەفەسۆس ٤:٦
هەمووتان لە ڕێگەی باوەڕەوە ڕۆڵەی خودان، بەو یەکبوونەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەتانە.
گەلاتیا ٣:٢٦
بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات.
ئەفەسۆس ١:١٠
لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات.
عیبرانییەکان ٢:١١
ئەوەتا دایک و براکانم، چونکە ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام بدات کە لە ئاسمانە، خوشک و برا و دایکمە.
مەتا ١٢:٤٩–٥٠
بەڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: ”من بەرز دەبمەوە بۆ لای باوکم و باوکتان.
یۆحەنا ٢٠:١٧
لەژێر قوربانگادا ڕۆحی ئەوانەم بینی لەبەر پەیامی خودا و لەبەر ئەو شایەتییەی لەلایان بوو کوژرابوون. بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدانی باڵادەست، پیرۆز و ڕاست، هەتا کەی حوکمیان نادەیت و تۆڵەی خوێنی ئێمە لە دانیشتووانی سەر زەوی ناستێنی؟» جا هەریەکەیان جلێکی سپییان درایێ و پێیان گوترا ماوەیەک بحەسێنەوە، هەتا بەندە هاوکارەکان و خوشک و براکانیان کە وەک ئەوان دەکوژرێن تەواو دەبن.
ئاشکراکردن ٦:٩–١١
تاکو بێ ئێمە تەواو نەبن.
عیبرانییەکان ١١:٤٠
بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن: «”ئەی باوکمان لە ئاسمان.
مەتا ٦:٩
کە عیسا ئەمانەی فەرموو، چاوی بەرەو ئاسمان هەڵبڕی و فەرمووی: «باوکە.
یۆحەنا ١٧:١
من بەرز دەبمەوە بۆ لای باوکم و باوکتان.
یۆحەنا ٢٠:١٧
هەمووتان لە ڕێگەی باوەڕەوە ڕۆڵەی خودان، بەو یەکبوونەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەتانە.
گەلاتیا ٣:٢٦
ئێوە ڕۆحی کۆیلەییتان وەرنەگرتووە تاکو بۆ ترس بتانگەڕێنێتەوە، بەڵکو ڕۆحی لەخۆگرتنەوەتان وەرگرتووە، بەهۆیەوە هاوار دەکەین: «بابە! باوکە!» ڕۆحی پیرۆز خۆی شایەتی بۆ ڕۆحمان دەدات کە منداڵی خوداین.
ڕۆما ٨:١٥–١٦
لەبەر ئەوەی ئێوە ڕۆڵەی خودان، خودا ڕۆحی کوڕەکەی خۆی ناردە دڵتانەوە، بە هاوارەوە دەیفەرموو: «بابە! باوکە!» کەواتە ئیتر کۆیلە نیت، بەڵکو ڕۆڵەی ئەویت.
گەلاتیا ٤:٦–٧
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن دەتانداتێ. هەتا ئێستا بە ناوی منەوە هیچتان داوا نەکردووە. داوا بکەن وەریدەگرن، تاکو خۆشییەکەتان کامڵ و تەواو بێت.
یۆحەنا ١٦:٢٣–٢٤
ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾ ﴿یەزدانی هەرە بەتوانا ئەمە دەفەرموێت: من دەبمە باوکی ئێوە و ئێوەش دەبنە کوڕ و کچی من.﴾.
دووەم کۆرنسۆس ٦:١٧–١٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٦ · ڕۆما ٨:٣٥
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٢٥:٩ · مەتا ٥:٥
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ١٩:٦ · ئەیوب ٤٢:٢
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٥٠:١٥ · زەبوورەکان ٤٢:١١
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دەرچوون ٣٤:٢٩ · زەبوورەکان ١١٥:١
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ١:٥ · گۆرانی گۆرانییەکان ٨:٧






