١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ١٥: مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟﴾
ڕووناکی ڕۆژانە
تۆ پەناگای منیت.
زەبوورەکان ٥٩:٩
یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگا و حەشارگەمە، ڕزگارکەری منە.
دووەم ساموئێل ٢٢:٢–٣
یەزدان هێز و قەڵغانی منە، دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت، دڵم شاد دەبێت و بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.
زەبوورەکان ٢٨:٧
چونکە یەزدان وەک لافاو دێت، بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت.
ئیشایا ٥٩:١٩
کەواتە بە متمانەوە دەڵێین: ﴿یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم. مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟﴾.
عیبرانییەکان ١٣:٦
یەزدان ڕووناکی و ڕزگاریی منە، لە کێ بترسم؟ یەزدان قەڵای ژیانی منە، لە کێ بتۆقم؟
زەبوورەکان ٢٧:١
وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە، یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
زەبوورەکان ١٢٥:٢
چونکە تۆ هاریکارم بوویت، لەژێر سێبەری باڵەکانت گۆرانی دەڵێم.
زەبوورەکان ٦٣:٧
لە پێناوی ناوی خۆت ڕابەرایەتی و ڕێنماییم بکە.
زەبوورەکان ٣١:٣
لە گوناهەکانمان خۆشبە، وەک چۆن ئێمە لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن.
مەتا ٦:١٢
گەورەم، دەبێ چەند جار گەردنی براکەم ئازاد بکەم کە خراپەم لەگەڵ دەکات؟ تاکو حەوت جار؟» عیساش پێی فەرموو: «من پێت ناڵێم حەوت جار، بەڵکو حەفتا کەڕەت حەوت جار!
مەتا ١٨:٢١–٢٢
خزمەتکاری بەدکار، لە هەموو ئەو قەرزە خۆشبووم، چونکە لێم پاڕایتەوە. ئایا نەدەبوو تۆش بەزەییت بە خزمەتکارە هاوکارەکەتدا بێتەوە، هەروەک چۆن من بەزەییم پێتدا هاتەوە؟“ جا گەورەکەی تووڕە بوو و دایە دەست جەلادەکانەوە، هەتا هەموو قەرزەکەی بداتەوە. «باوکی ئاسمانیشم واتان لێدەکات، ئەگەر هەریەکەتان لە دڵەوە گەردنی خوشکی یان براکەی ئازاد نەکات.»
مەتا ١٨:٣٢–٣٥
لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.
ئەفەسۆس ٤:٣٢
خودا لەگەڵ مەسیحدا زیندووی کردنەوە. لە هەموو گوناهەکانمان خۆشبوو. ئەو تۆمارە یاساییەی سڕییەوە کە ئێمەی پێ گوناهبار ببووین و لە دژمان بوو، هەڵیگرت و بە خاچەوە بزمارکوتی کرد.
کۆلۆسی ٢:١٣–١٤
وەک مەسیحی باڵادەست لێتان خۆشبوو، ئێوەش لێیان خۆشبن.
کۆلۆسی ٣:١٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دانیال ١٠:١٢ · ئیشایا ٥٧:١٥
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٩ · کۆلۆسی ١:١٩–٢٠
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٢٢:١١ · زەبوورەکان ١٣:١–٢
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٣:١٥ · ئەفەسۆس ٤:٦
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
نەحەمیا ٩:١٧ · دووەم پەترۆس ٣:٩
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٦ · ڕۆما ٨:٣٥






