١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ١٧: دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن!
ڕووناکی ڕۆژانە
بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن، بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە.
زەبوورەکان ٨٩:١٦
ڕاستودروستی و هێز تەنها بە یەزدانە.“» هەموو ئەوانەی ڕقیان لێی هەستاوە بۆ لای ئەو دێن و شەرمەزار دەبن، بەڵام هەموو توخمی ئیسرائیل بە یەزدان ڕاستودروست دەبن و شانازی دەکەن.
ئیشایا ٤٥:٢٤–٢٥
ئەی سەرڕاستەکان، شاد بن بە یەزدان و دڵخۆش بن، ئەی هەموو دڵڕاستەکان، گۆرانی بڵێن!
زەبوورەکان ٣٢:١١
بەڵام ئێستا بەبێ شەریعەت بێتاوانکردن لەلایەن خوداوە ئاشکرا کرا، تەورات و پەیامی پێغەمبەرانیش شایەتی بۆ دەدەن. ئەم بێتاوانکردنە لە خوداوەیە لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح، بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ دەهێنن ... هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.
ڕۆما ٣:٢١–٢٢, ٢٦
هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن!
فیلیپی ٤:٤
هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە.
یەکەم پەترۆس ١:٨
[چونکە هەتاهەتایە پاشایەتی و هێز و شکۆ هی تۆیە.
مەتا ٦:١٣
یەزدان پاشایەتی دەکات، پایەبەرزی لەبەر دەکات ... لە دێر زەمانەوە تەختت چەسپاوە، تۆ لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە هەیت.
زەبوورەکان ٩٣:١–٢
یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە.
ناحوم ١:٣
ئەگەر خودا لەگەڵمان بێت، کێ دژمانە؟
ڕۆما ٨:٣١
ئەگەر بمانخەیتە ناو کوورەی ئاگری داگیرساویشەوە، ئەو خودایەی دەیپەرستین دەتوانێت ڕزگارمان بکات.
دانیال ٣:١٧
باوکم کە بە منی داون لە هەمووان گەورەترە، کەسیش ناتوانێت لە دەستی باوک بیانڕفێنێت.
یۆحەنا ١٠:٢٩
چونکە ڕۆحی خودا ئەوەی لە ئێوەدایە گەورەترە لە ڕۆحی شەیتان ئەوەی لە جیهاندایە.
یەکەم یۆحەنا ٤:٤
بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا، بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە.
زەبوورەکان ١١٥:١
ئەی یەزدان، بۆ تۆیە گەورەیی و توانا، مەزنی و پایەبەرزی و شکۆ، چونکە هەموو ئەوەی لە ئاسمان و لە زەویدایە هی تۆیە. ئەی یەزدان، پاشایەتی هی تۆیە و تۆ هەرەبەرزیت و لە هەمووان پایەبەرزتری. ئێستاش ئەی خودای ئێمە، سوپاست دەکەین و ستایشی ناوە شکۆدارەکەت دەکەین. «بەڵام من کێم و گەلەکەم کێیە هەتا بتوانین بەم دڵفراوانییەوە ببەخشین؟ هەموو شتێک لە تۆوە دێت، لەوەی کە هی تۆیە بە تۆمان بەخشییەوە.
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٩:١١, ١٣–١٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٥٩:٩ · دووەم ساموئێل ٢٢:٢–٣
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕۆما ١٤:٩ · ئیشایا ٥٣:١٠–١١
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دانیال ١٠:١٢ · ئیشایا ٥٧:١٥
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٩ · کۆلۆسی ١:١٩–٢٠
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٢٢:١١ · زەبوورەکان ١٣:١–٢
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٣:١٥ · ئەفەسۆس ٤:٦






