١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ١٨: بەڵام یەکێک لە سەربازەکان
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام یەکێک لە سەربازەکان ڕمێکی لە کەلەکەی دا، دەستبەجێ خوێن و ئاو دەرچوو.
یۆحەنا ١٩:٣٤
ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە یەزدان لەگەڵتانی بەستووە بەگوێرەی ئەم وشانە.
دەرچوون ٢٤:٨
چونکە ژیانی بوونەوەر لە خوێندایە و من لەسەر قوربانگا بە ئێوەی دەدەم بۆ کەفارەتکردن بۆ گیانتان.
لێڤییەکان ١٧:١١
چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات.
عیبرانییەکان ١٠:٤
پێی فەرموون: «ئەمە خوێنی منە، خوێنی پەیمانەکەیە کە لە پێناوی خەڵکێکی زۆر دەڕژێت.
مەرقۆس ١٤:٢٤
بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت.
عیبرانییەکان ٩:١٢
لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە و بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە.
کۆلۆسی ١:٢٠
دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە ... بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە ... بەڵام لەم ڕۆژگارانەی دوایی لە پێناوی ئێوەدا دەرکەوت.
یەکەم پەترۆس ١:١٨–٢٠
ئاوێکی پاکتان بەسەردا دەپرژێنم و لە هەموو گڵاوییەکانتان پاک دەبنەوە، لە هەموو بتەکانتان پاکتان دەکەمەوە.
حزقیێل ٣٦:٢٥
هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە.
عیبرانییەکان ١٠:٢٢
ئامین.]“
مەتا ٦:١٣
ئامین! با یەزدان، خودای پاشای گەورەم ئەمە بکات.
یەکەم پاشایان ١:٣٦
ئەوەی لە خاکەکەدا بۆ خۆی داوای بەرەکەت بکات، بە خودای ڕاستەقینەوە داوای بەرەکەت دەکات و ئەوەی لە خاکەکەدا سوێند بخوات بە خودای ڕاستەقینە سوێند دەخوات.
ئیشایا ٦٥:١٦
کاتێک خودا بەڵێنی بە ئیبراهیم دا، سوێندی بەخۆی خوارد، چونکە کەسی پایەبەرزتری نەبوو سوێندی پێ بخوات، خەڵک سوێند بە گەورەتر دەخۆن، کۆتایی هەموو دەمەقاڵەیەک بۆ چەسپاندن سوێندە. خودا سوێندی خوارد، چونکە ویستی خواستی نەگۆڕی خۆی بە میراتگری بەڵێن پیشان بدات. خودا ئەمەی کرد تاکو لە ڕێگەی دوو شتی نەگۆڕەوە کە مەحاڵە خودا تێیاندا درۆ بکات، دەیەوێت ئێمە زۆر هانبدرێین، کە پەنامان بۆ ئەو بردووە بۆ ئەوەی دەستبگرین بەو هیوایەی کە پێمان دراوە.
عیبرانییەکان ٦:١٣, ١٦–١٨
ئەمە پەیامی ئەوەیە کە بە «ئامین» ناو دەبردرێت، کە شایەتیدەری دڵسۆز و ڕاستگۆیە و سەرچاوەی بەدیهێنراوەکانی خودایە.
ئاشکراکردن ٣:١٤
بەڵێنەکانی خودا هەرچییەک بن، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەبن بە «بەڵێ». بۆیە بەهۆی ئەوەوە دەڵێین «ئامین» بۆ شکۆمەندی خودا.
دووەم کۆرنسۆس ١:٢٠
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل، بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکات. هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری.
زەبوورەکان ٧٢:١٨–١٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:١١ · ژیرمەندی ٩:١٠
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٥٩:٩ · دووەم ساموئێل ٢٢:٢–٣
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕۆما ١٤:٩ · ئیشایا ٥٣:١٠–١١
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دانیال ١٠:١٢ · ئیشایا ٥٧:١٥
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٩ · کۆلۆسی ١:١٩–٢٠
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٢٢:١١ · زەبوورەکان ١٣:١–٢






