١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ٢٠: چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە!
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە لە ناخمدا بە شەریعەتی خودا دڵشادم.
ڕۆما ٧:٢٢
چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە.
زەبوورەکان ١١٩:٩٧
کاتێک فەرموودەکانی تۆ هات، خواردم بۆم بووە مایەی شادی و خۆشحاڵی دڵم، چونکە من ناوی تۆم هەڵگرتووە.
یەرمیا ١٥:١٦
حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەی مێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە.
گۆرانی گۆرانییەکان ٢:٣
لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە.
ئەیوب ٢٣:١٢
ئەی خودای من، شادمانیم لەوەدایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم، فێرکردنی تۆ لە ناخی دڵمدایە.
زەبوورەکان ٤٠:٨
خواردنی من ئەوەیە خواستی ئەوە ئەنجام بدەم کە ناردوومی و کارەکەی تەواو بکەم.
یۆحەنا ٤:٣٤
ڕێنمایی یەزدان دروستە، دڵ خۆش دەکات. ڕاسپاردەی یەزدان پاکە، چاو ڕۆشن دەکات. ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن، لە زێڕی بێگەردی زۆر، لە هەنگوین شیرینترن، لە دڵۆپی شانەی هەنگوین.
زەبوورەکان ١٩:٨, ١٠
تەنها گوێگری وشەی خودا مەبن، بەڵکو کاری پێ بکەن، ئەگینا خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن، چونکە ئەگەر یەکێک گوێگری وشەی خودا بێت و کاری پێ نەکات، وەک یەکێک وایە لە ئاوێنەدا سەیری ڕوخساری خۆی بکات.
یاقوب ١:٢٢–٢٣
یەزدانی پەروەردگارت لێت ڕازی بێت.
دووەم ساموئێل ٢٤:٢٣
بە چی بچمە بەردەمی یەزدان و بۆ خودای پایەبەرز بچەمێمەوە؟ ئایا بە قوربانی سووتاندن بچمە بەردەمی، بە گوێرەکەی تەمەن یەک ساڵە؟ ئایا یەزدان بە هەزاران بەران و بە دەیان هەزار ڕووبار لە ڕۆن ڕازی دەبێت؟ ئایا نۆبەرەکەم لە جیاتی یاخیبوونەکەم بدەم، بەری لەشم لە جیاتی گوناهی خۆم؟ ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و داوای چیت لێدەکات: دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.
میخا ٦:٦–٨
هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات، هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو.
ئیشایا ٦٤:٦
﴿کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش، لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا دوورکەوتنەوە و بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە. خودا مەسیحی وەک کەفارەت پێشکەش کرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ... هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.
ڕۆما ٣:١٠, ٢٣–٢٦
ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین.
ئەفەسۆس ١:٦
ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پڕ بوون لە خودا.
کۆلۆسی ٢:١٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٩:٣٤ · دەرچوون ٢٤:٨
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٨٩:١٦ · ئیشایا ٤٥:٢٤–٢٥
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:١١ · ژیرمەندی ٩:١٠
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٥٩:٩ · دووەم ساموئێل ٢٢:٢–٣
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕۆما ١٤:٩ · ئیشایا ٥٣:١٠–١١
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
دانیال ١٠:١٢ · ئیشایا ٥٧:١٥






