٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی یەکەم ٢٩: سەراپای خۆشەویستە
ڕووناکی ڕۆژانە
سەراپای خۆشەویستە.
گۆرانی گۆرانییەکان ٥:١٦
با بیرکردنەوەم شیرین بێت لەلای.
زەبوورەکان ١٠٤:٣٤
دڵدارەکەم سوور و گەشاوەیە، لەناو دە هەزار کەسدا دیارە.
گۆرانی گۆرانییەکان ٥:١٠
گرنگترین بەردی بناغەی هەڵبژێردراو و گرانبەها، ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾.
یەکەم پەترۆس ٢:٦
تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە.
زەبوورەکان ٤٥:٢
لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و ئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە.
فیلیپی ٢:٩
چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت.
کۆلۆسی ١:١٩
هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە.
یەکەم پەترۆس ١:٨
لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت.
فیلیپی ٣:٨–٩
بەڵام داود بەهۆی پشتبەستنی بە یەزدانی پەروەردگار، بەهێز بوو.
یەکەم ساموئێل ٣٠:٦
گەورەم، بچینە لای کێ؟ وتەکانی ژیانی هەتاهەتایی لەلای تۆیە.
یۆحەنا ٦:٦٨
چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە.
دووەم تیمۆساوس ١:١٢
لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە، هاوارم بردە بەر خودام، لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو، هاوارم گەیشتە بەرگوێی. لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم، بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو. منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین، ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم.
زەبوورەکان ١٨:٦, ١٨–١٩
هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە. گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە. ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت. تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات.
زەبوورەکان ٣٤:١–٤, ٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
مەتا ٨:١٧ · لێڤییەکان ١٤:٤–٧
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٩٩:١ · یەرمیا ٥:٢٢
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
مەتا ٢٨:٢٠ · یۆحەنا ١٤:٢١–٢٣
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
یونس ٢:٤ · ئیشایا ٤٩:١٤–١٥
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
لۆقا ١٢:١٥ · زەبوورەکان ٣٧:١٦
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١٠٨:١ · زەبوورەکان ٢٧:١






