١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی دووەم ١٣: بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە
ڕووناکی ڕۆژانە
هەروەک مەسیحیش کڵێسای خۆشویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد، تاکو پیرۆزی بکات و بە شوشتنی بە ئاو لە ڕێگەی وشەوە پاکی بکاتەوە.
ئەفەسۆس ٥:٢٥–٢٦
لە خۆشەویستیدا بژین، وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.
ئەفەسۆس ٥:٢
ئێوەش لەدایک بوونەوە، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە.
یەکەم پەترۆس ١:٢٣
بە ڕاستیی خۆت پیرۆزیان بکە، وشەی تۆ ڕاستییە.
یۆحەنا ١٧:١٧
ئەگەر یەکێک لە ئاو و لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک نەبێت، ناتوانێت بچێتە ناو شانشینی خودا.
یۆحەنا ٣:٥
نەک بەهۆی کاری ڕاستودروست کە ئێمە کردوومانە، بەڵکو بە بەزەیی خۆی ڕزگاری کردین، ئەویش لە ڕێگەی ئەو شوشتنەوەیە بوو، کە بەهۆیەوە ڕۆحی پیرۆز لەدایکبوونەوەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێی پێ بەخشین.
تیتۆس ٣:٥
بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە.
زەبوورەکان ١١٩:٥٠
فێرکردنی یەزدان تەواوە، دەروون دەبووژێنێتەوە. شەریعەتی یەزدان جێی متمانەیە، ساویلکە دەکەنە دانا. ڕێنمایی یەزدان دروستە، دڵ خۆش دەکات. ڕاسپاردەی یەزدان پاکە، چاو ڕۆشن دەکات.
زەبوورەکان ١٩:٧–٨
چونکە لە ڕێگەی ئەوەوە هەردوو لامان لە یەک ڕۆحدا ڕێپێدراویێتیمان هەیە بۆ چوونە لای باوک.
ئەفەسۆس ٢:١٨
من لەواندام و تۆ لە مندای، تاکو بە تەواوی یەک بن.
یۆحەنا ١٧:٢٣
هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت. ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم. منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، ڕۆحی ڕاستی، کە جیهان ناتوانێت وەریبگرێت، چونکە نایبینێت و نایناسێت. بەڵام ئێوە دەیناسن، چونکە لەگەڵتان دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت.
یۆحەنا ١٤:١٣–١٤, ١٦–١٧
هەروەک یەک جەستە و یەک ڕۆح هەیە، بۆ یەک هیوای بانگەوازەکەتان کە بانگکران، یەک پەروەردگار، یەک باوەڕ، یەک لەئاوهەڵکێشان، یەک خودا، باوکی هەمووانە، گەورەی هەمووانە، لەناو ناخی هەموواندا کار دەکات و لەنێو هەموواندایە.
ئەفەسۆس ٤:٤–٦
کاتێک نوێژ دەکەن، بڵێن: ”باوکە، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ.
لۆقا ١١:٢
بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە، بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە، هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە.
عیبرانییەکان ١٠:١٩–٢٠, ٢٢
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٧٨:٥٣ · پەندەکانی سلێمان ٨:٢٠
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
کۆلۆسی ١:١٠ · ڕۆما ١٢:١–٢
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٨٩:١٩ · ئیشایا ٤٣:١١
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
یەکەم سالۆنیکی ٥:٨ · یەکەم پەترۆس ١:١٣
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١٠٧:٨ · زەبوورەکان ٣٤:٨
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
کۆلۆسی ٣:٤ · یۆحەنا ١١:٢٥






