١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی دووەم ١٤: با پەروەردگار بایەخم پێبدات
ڕووناکی ڕۆژانە
با پەروەردگار بایەخم پێبدات. یارمەتی و دەربازکەرم تۆی، ئەی خودای من، دوا مەکەوە.
زەبوورەکان ٤٠:١٧
یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ، بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ. ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت، چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت.
زەبوورەکان ٣٧:٢٣–٢٤
ئەوەی لە یەزدان بترسێت دڵنیاییەکی بەهێزی هەیە، بۆ کوڕەکانیشی دەبێتە پەناگا.
پەندەکانی سلێمان ١٤:٢٦
تۆ کێیت لە مرۆڤ دەترسیت کە دەمرێت، یاخود لە ئادەمیزاد کە وەک گیای لێدێت؟ تۆ کێیت تاوەکو یەزدان لەیاد بکەیت کە دروستی کردوویت.
ئیشایا ٥١:١٢–١٣
چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا ١:٨
بەهێزبن و ئازابن، لێیان مەترسن و مەتۆقن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان دەڕوات، هەرگیز پشتگوێتان ناخات و وازتان لێ ناهێنێ.
دواوتار ٣١:٦
بەڵام من سروود بەسەر هێزی تۆدا دەڵێم، بەیانییان گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتدا دەڵێم، چونکە تۆ قەڵای منیت، لە ڕۆژی تەنگانەدا پەناگای منیت.
زەبوورەکان ٥٩:١٦
تۆ پەناگای منیت، لە تەنگانە دەمپارێزی و بە سروودی دەربازبوون دەورم دەدەیت.
زەبوورەکان ٣٢:٧
ئەی لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون چی دەکەیت؟
یەرمیا ١٢:٥
کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی یەزدان لەسەر وشکانی لە ناوەڕاستی ڕووباری ئوردون بە جێگیری وەستان و هەموو ئیسرائیلیش بەسەر وشکانیدا پەڕینەوە، هەتا هەموو نەتەوەکە لە ڕووباری ئوردون تەواو پەڕینەوە.
یەشوع ٣:١٧
بەڵام عیسا دەبینین، ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت لە فریشتەکان کەمتر دانرا، لەبەر ئازاری مردن تاجی شکۆ و ڕێزی خراوەتە سەر، تاکو بە نیعمەتی خودا لە جیاتی هەموو کەسێک مردن بچێژێ.
عیبرانییەکان ٢:٩
ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم، لە هیچ خراپەیەک ناترسم، لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای، گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.
زەبوورەکان ٢٣:٤
کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام، بەناو ڕووبارەکانیشدا.
ئیشایا ٤٣:٢
مەترسە، من سەرەتا و کۆتاییم. منم زیندووەکە! مردبووم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم! هەروەها کلیلەکانی مردن و جیهانی مردووانم پێیە.
ئاشکراکردن ١:١٧–١٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
دووەم کۆرنسۆس ٧:١٠ · مەتا ٢٦:٧٥
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٧٨:٥٣ · پەندەکانی سلێمان ٨:٢٠
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
کۆلۆسی ١:١٠ · ڕۆما ١٢:١–٢
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٨٩:١٩ · ئیشایا ٤٣:١١
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
یەکەم سالۆنیکی ٥:٨ · یەکەم پەترۆس ١:١٣
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١٠٧:٨ · زەبوورەکان ٣٤:٨






