١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی دووەم ١٥: ئێوەش کێڵگەی خودا و خانووی خودان
ڕووناکی ڕۆژانە
خودا بەوەفایە، ئەوەی بانگی کردن بۆ پێکەوە ژیان لەگەڵ کوڕەکەی، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.
یەکەم کۆرنسۆس ١:٩
با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە.
عیبرانییەکان ١٠:٢٣
وەک خودا فەرموویەتی: ﴿تێیاندا نیشتەجێ دەبم و لەگەڵیان دەڕۆم، دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من.﴾.
دووەم کۆرنسۆس ٦:١٦
پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی.
یەکەم یۆحەنا ١:٣
بەڵکو دڵخۆش بن وەکو ئەوەی کە بەشداریتان لە ئازارەکانی مەسیحدا کردبێت، تاکو لە ئاشکراکردنی شکۆیەکەی دڵخۆش و شادمان بن.
یەکەم پەترۆس ٤:١٣
تاکو بە باوەڕ مەسیح لە دڵتاندا نیشتەجێ بێت و ڕەگ و بناغەتان لە خۆشەویستیدا دابمەزرێت، تاکو توانادار بن، لەگەڵ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا تێبگەن کە پانی و درێژی و بەرزی و قووڵی خۆشەویستی مەسیح چییە، تاکو ئەم خۆشەویستییە بناسن کە لە سەرووی زانیارییەوەیە، بۆ ئەوەی پڕبن لە هەموو پڕیێتی خودا.
ئەفەسۆس ٣:١٧–١٩
هەرکەسێک دانی پێدا بنێت کە عیسا کوڕی خودایە، ئەوا خودا بە یەکگرتوویی لەگەڵ ئەو کەسەدا دەژیێت، ئەویش بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژیێت.
یەکەم یۆحەنا ٤:١٥
ئەگەر کەسێک ڕاسپاردەکانی خودا بەجێبگەیەنێت، ئەوا بە یەکبوون لەگەڵ خودا دەژیێت.
یەکەم یۆحەنا ٣:٢٤
ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە.
ئەفەسۆس ٢:١٠
هەروەها پاشا فەرمانی دا کە بەردی گەورە هەڵبکەنن، بەردی نایاب بۆ دامەزراندنی پەرستگاکە بە بەردی تاشراو.
یەکەم پاشایان ٥:١٧
لە کاتی بنیادنانی پەرستگاکەدا بەردی نایابی ئامادەکراو بەکارهێنرا، بەڵام دەنگی چەکوش و تەور و هیچ ئامێرێکی ئاسن لە پەرستگاکە نەبیسترا.
یەکەم پاشایان ٦:٧
ئێوەش وەک بەردی زیندوو لە خانووێکی ڕۆحی بنیاد دەنرێن.
یەکەم پەترۆس ٢:٥
لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیاد نراون، عیسای مەسیحیش خۆی گرنگترین بەردی بناغەیە. هەموو خانووەکە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پێکەوە بەستراوە و گەشە دەکات هەتا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز بۆ مەسیح. ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا پێکەوە بنیادنراون، تاکو ببنە خانووێک بۆ ڕۆحی خودا.
ئەفەسۆس ٢:٢٠–٢٢
پێشتر گەل نەبوون، بەڵام ئێستا گەلی خودان، پێشتر بەزەییتان وەرنەگرتبوو.
یەکەم پەترۆس ٢:١٠
ئێوەش کێڵگەی خودا و خانووی خودان.
یەکەم کۆرنسۆس ٣:٩
کەواتە ئەگەر هەرکەسێک لەگەڵ مەسیحدا ببێتە یەک، دەبێت بە بەدیهێنراوێکی نوێ، شتە کۆنەکان بەسەرچوون و شتی نوێ هاتووە!
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٧
خودایە ئەوەی ئێمەی بە تایبەت بۆ ئەمە دروستکردووە، ئەویش وەک پێشەکی ڕۆحی پیرۆزی پێمان داوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت.
دووەم کۆرنسۆس ٥:٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٥:٢٥–٢٦ · ئەفەسۆس ٥:٢
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
دووەم کۆرنسۆس ٧:١٠ · مەتا ٢٦:٧٥
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٧٨:٥٣ · پەندەکانی سلێمان ٨:٢٠
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
کۆلۆسی ١:١٠ · ڕۆما ١٢:١–٢
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٨٩:١٩ · ئیشایا ٤٣:١١
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
یەکەم سالۆنیکی ٥:٨ · یەکەم پەترۆس ١:١٣






