٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
کوڕە بچووکەکە هەموو شتەکانی کۆکردەوە و بەرەو وڵاتێکی دوور ڕۆیشت، لەوێ ماڵەکەی لەسەر ڕابواردن دانا.
لۆقا ١٥:١٣
جا هەندێکتان بەم شێوەیە بوون. بەڵام شۆرانەوە و پیرۆز کران و بێتاوان کران بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕۆحی خودامان.
یەکەم کۆرنسۆس ٦:١١
وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین. بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە. خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ئاسمان دایناین.
ئەفەسۆس ٢:٣–٦
خۆشەویستی لەمەدایە: نەک ئێمە خودامان خۆشویست، بەڵکو ئەو خۆشیویستین و کوڕەکەی بۆ کەفارەتی گوناهەکانمان نارد.
یەکەم یۆحەنا ٤:١٠
بەڵام خودا خۆشەویستی خۆی بۆ دەرخستین، بەوەی مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد، کاتێک هێشتا گوناهبار بووین. لەبەر ئەوەی ئەگەر کاتێک دوژمن بووین لەگەڵ خودا، بە مردنی کوڕەکەی ئاشت بووینەوە، ئەی دوای ئەوەی کە ئاشت بووینەوە چەند زیاتر بە ژیانی ئەو ڕزگار دەبین!
ڕۆما ٥:٨, ١٠
وەک مەسیحی باڵادەست لێتان خۆشبوو، ئێوەش لێیان خۆشبن.
کۆلۆسی ٣:١٣
کابرایەک قەرزی دابوو بە دوو کەس، بە یەکێکیان پێنج سەد دینار، ئەوەی دیکەیان پەنجا. هیچ کامیان نەیانبوو بیدەنەوە، کابرا لە هەردووکیان خۆشبوو.
لۆقا ٧:٤١–٤٢
لە هەموو ئەو قەرزە خۆشبووم ... ئایا نەدەبوو تۆش بەزەییت بە خزمەتکارە هاوکارەکەتدا بێتەوە، هەروەک چۆن من بەزەییم پێتدا هاتەوە؟“
مەتا ١٨:٣٢–٣٣
کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن، تاکو باوکیشتان ئەوەی کە لە ئاسمانە لە گوناهەکانتان خۆشبێت. [بەڵام ئەگەر ئێوە لێ خۆش نەبن، باوکی ئاسمانیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت.].
مەرقۆس ١١:٢٥–٢٦
بۆیە، ئێوە کە گەلی پیرۆز و خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خودان، میهرەبانی و نیانی و بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتن لەبەر بکەن. بەرگەی یەکتری بگرن، ئەگەر یەکێک سکاڵای لەسەر یەکێک هەبوو، گەردنی یەکتری ئازاد بکەن.
کۆلۆسی ٣:١٢–١٣
دەبێ چەند جار گەردنی براکەم ئازاد بکەم کە خراپەم لەگەڵ دەکات؟ تاکو حەوت جار؟» عیساش پێی فەرموو: «من پێت ناڵێم حەوت جار، بەڵکو حەفتا کەڕەت حەوت جار!
مەتا ١٨:٢١–٢٢
کە لە یەکێتییەکی تەواودا هەموویان دەبەستێتەوە.
کۆلۆسی ٣:١٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
برسێتیی ڕۆحی
بزانە بۆچی وشەی خودا لە هەنگوین شیرینترە. برسییەتیی ڕۆحی تەنانەت فێربوونیش شیرین دەکات، لە کاتێکدا شتە…

قوتابیەتی
هەموو قورسایی و گوناهێک لاببە بۆ ئەوەی بە ئارامگرتنەوە لە پێشبڕکێی مەسیحیدا ڕابکەیت. مەسیح لە پێش دەستکەوتە…

ژیانی ڕۆحی
لێکۆڵینەوە لە سروشتی فرەلایەنی پەرستن، وەڵامدانەوەی پرسیارە باوەکان دەربارەی ئەوەی کێ دەپەرستین، چۆن…

نوێژ
ئەم دوعایەی ڕۆژی دایک یارمەتی ژنانی ماڵ دەدات واتای ڕۆحی لە کارە ڕۆژانەییەکاندا بدۆزنەوە. فێربە کە هەموو…
ژیانی مەسیحی
خودا هەموو شتێک دەربارەی بارودۆخەکانمان دەزانێت، هەر وەک چۆن کەنیسە سەرەتاییەکانی دەزانی. دەبێت گوێ لە…
لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز
لە کتێبی کرداری نێردراوان و نموونەی بێریاییەکانەوە فێربە: بە پەرۆشەوە ڕۆژانە بەدوای کتێبی پیرۆزدا بگەڕێ و…