١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
بە منەوە پەیوەست بن و منیش بە ئێوەوە.
یۆحەنا ١٥:٤
من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من.
گەلاتیا ٢:٢٠
چونکە دەزانم هیچ چاکەیەک لە مندا نیشتەجێ نییە، واتا لە سروشتی دنیاییمدا. خواست لەلام ئامادەیە، بەڵام توانای چاکەکردنم نییە، ئای لە منی مرۆڤی بەدبەخت! کێ فریام دەکەوێت لەدەست ئەم جەستەیەم کە بۆ مردنە؟ سوپاسی خودا دەکەم کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە دەربازم دەکات!
ڕۆما ٧:١٨, ٢٤–٢٥
ئەگەر مەسیح لە ئێوەدا بێت، ئەوا جەستە بەهۆی گوناه مردووە، بەڵام ڕۆح بەهۆی ڕاستودروستی زیندووە.
ڕۆما ٨:١٠
ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو باوەڕە و دامەزراو و چەسپاو بن، لانەدەن لە هیوای ئەو مزگێنییەی بیستتان.
کۆلۆسی ١:٢٣
ئێستا ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح پەیوەست بن تاکو کاتێک ئەو دەردەکەوێت متمانەمان هەبێت و لە هاتنەوەکەی شەرمی لێ نەکەین.
یەکەم یۆحەنا ٢:٢٨
هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم»، ئەوا دەبێت بەو شێوەیە بژیێت کە عیسا ژیاوە.
یەکەم یۆحەنا ٢:٦
باوەڕ بە کوڕی مرۆڤ دەکەیت؟
یۆحەنا ٩:٣٥
گەورەم، ئەو کێیە تاکو باوەڕی پێ بکەم؟
یۆحەنا ٩:٣٦
کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی.
عیبرانییەکان ١:٣
خودا، بەرەکەتدار و تاقە سەرۆک، پاشای پاشایان، گەورەی گەورەکان، تەنها ئەو نەمرە، لە ڕووناکی نیشتەجێیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە، ئەوەی کەس نەیبینیوە و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئەوە ڕێز و توانای هەتاهەتایی! ئامین.
یەکەم تیمۆساوس ٦:١٥–١٦
یەزدانی پەروەردگار دەفەرموێ: «من ئەلف و یێم، ئەوەی هەیە و هەبووە و دێت، هەرە بەتوانا.»
ئاشکراکردن ١:٨
گەورەم.
یۆحەنا ٩:٣٨
چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە.
دووەم تیمۆساوس ١:١٢
﴿ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم، گرنگترین بەردی بناغەی هەڵبژێردراو و گرانبەها، ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾ بۆیە بۆ ئێوە کە باوەڕتان هێناوە ئەم بەردە گرانبەهایە.
یەکەم پەترۆس ٢:٦–٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
برسێتیی ڕۆحی
بزانە بۆچی وشەی خودا لە هەنگوین شیرینترە. برسییەتیی ڕۆحی تەنانەت فێربوونیش شیرین دەکات، لە کاتێکدا شتە…

قوتابیەتی
هەموو قورسایی و گوناهێک لاببە بۆ ئەوەی بە ئارامگرتنەوە لە پێشبڕکێی مەسیحیدا ڕابکەیت. مەسیح لە پێش دەستکەوتە…

ژیانی ڕۆحی
لێکۆڵینەوە لە سروشتی فرەلایەنی پەرستن، وەڵامدانەوەی پرسیارە باوەکان دەربارەی ئەوەی کێ دەپەرستین، چۆن…

نوێژ
ئەم دوعایەی ڕۆژی دایک یارمەتی ژنانی ماڵ دەدات واتای ڕۆحی لە کارە ڕۆژانەییەکاندا بدۆزنەوە. فێربە کە هەموو…
ژیانی مەسیحی
خودا هەموو شتێک دەربارەی بارودۆخەکانمان دەزانێت، هەر وەک چۆن کەنیسە سەرەتاییەکانی دەزانی. دەبێت گوێ لە…
لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز
لە کتێبی کرداری نێردراوان و نموونەی بێریاییەکانەوە فێربە: بە پەرۆشەوە ڕۆژانە بەدوای کتێبی پیرۆزدا بگەڕێ و…