٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ڕووناکی ڕۆژانە
بەگوێرەی درێژی تەمەنت هێزت پێ دەبەخشێت.
دواوتار ٣٣:٢٥
کاتێکیش دەتانگرن و ڕادەستتان دەکەن، پێشوەخت نیگەران مەبن لەوەی چی بڵێن، بەڵکو لەو کاتەدا چیتان پێ دەدرێت بەوە بدوێن، چونکە ئێوە نین دەدوێن، بەڵکو ڕۆحی پیرۆزە.
مەرقۆس ١٣:١١
لەبەر ئەوە خەمی بەیانی مەخۆن، چونکە بەیانی خەمی خۆی دەخوات. هەر ڕۆژێک خراپی خۆی بەسە.
مەتا ٦:٣٤
خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی. ستایش بۆ خودا!
زەبوورەکان ٦٨:٣٥
توانا بە ماندوو دەدات و بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.
ئیشایا ٤٠:٢٩
نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت. بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم. بۆیە لە پێناوی مەسیحدا، بە لاوازی و سووکایەتی و ناخۆشی و چەوسانەوە و تەنگانە دڵخۆش دەبم، چونکە هەر کاتێک لاوازبم ئەوا بەهێزم.
دووەم کۆرنسۆس ١٢:٩–١٠
دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات.
فیلیپی ٤:١٣
ئەی گیانی من بە ئازایەتییەوە بەرەو پێشەوە بڕۆ!
ڕابەران ٥:٢١
هەستە، ئەی بای باکوور، وەرە ... بەسەر باخچەکەم هەڵبکەن، با بۆنوبەرامی بڵاوبێتەوە.
گۆرانی گۆرانییەکان ٤:١٦
هەموو تەمبێکردنێک لە کاتی خۆیدا وا دەردەکەوێت کە ئازاربەخشە و خۆش نییە، بەڵام دواتر بەروبوومی ئاشتییانەی ڕاستودروستی دەگرێت بۆ ئەوانەی پێی ڕاهێنراون.
عیبرانییەکان ١٢:١١
بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە.
گەلاتیا ٥:٢٢
ڕایماڵی بە بای بەهێزی خۆی لە ڕۆژێکی بای ڕۆژهەڵاتیدا.
ئیشایا ٢٧:٨
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن.
زەبوورەکان ١٠٣:١٣
ئەگەر بە ڕواڵەتیش لەناوبچین، ئەوا ناخمان ڕۆژ بە ڕۆژ نوێتر دەبێتەوە، چونکە تەنگانەی سووک و کاتیمان شکۆمەندییەکی گرانی هەتاهەتایی بۆ ئێمە لێ دێتە کایەوە. ئێمە تەماشای شتە بینراوەکان ناکەین، بەڵکو شتە نەبینراوەکان.
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٦–١٨
هەرچەندە عیسا کوڕی خودا بوو، بەڵام بەو ئازارانەی کە چێژتی فێری گوێڕایەڵی بوو و.
عیبرانییەکان ٥:٨
بەڵکو سەرۆک کاهینێکمان هەیە کە وەکو ئێمە لە هەموو شتێک تاقی کراوەتەوە، بەڵام بێ گوناه دەرچوو.
عیبرانییەکان ٤:١٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…
وەرگیراو
لێکۆڵینەوە لە واتای قووڵی «وشە بوو بە جەستە» لە ئینجیلی یۆحەنادا، جیاکردنەوەی مەسیح وەک وشەی زیندوو لە کتێبی…
عیسای مەسیح
مانا و هێزی قووڵی ناوی عیسا بگەڕێ، لە پێشبینییەکانی پەیمانی کۆنەوە تا ئاهەنگگێڕانی هەتاهەتایی لە شکۆمەندیدا.
کۆتایی زەمان
لێکۆڵینەوە لە گرنگی چاودێری دووەم و سێیەم لە پێشبینی کتێبی پیرۆز و گەڕانەوەی نزیکی عیسای مەسیح.
باوەڕ
بزانە چۆن ئەبراهام لینکۆڵن، باز ئاڵدرین، و ماتیو مۆری خاڵی هاوبەش و ئیلهامی خوداییان دۆزییەوە لە ڕێگەی…