٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ڕووناکی ڕۆژانە
تۆ ئەو خودایەی کە دەبینیت، چونکە هاجەر گوتی: «ئا لێرەشدا ئەوم بینی کە دەمبینێت.»
پەیدابوون ١٦:١٣
ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی و منت ناسی. هەستان و دانیشتنی منت زانیوە، لە دوورەوە لە بیرکردنەوەم گەیشتووی. ڕێڕەو و جێی ڕاکشانی منت پێواوە، شارەزای هەموو ڕێگاکانی منیت. ئەی یەزدان، بەر لەوەی وشەیەک لەسەر زمانم هەبێت، تۆ بە تەواوی دەیزانی. ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە، لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم.
زەبوورەکان ١٣٩:١–٤, ٦
چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە، چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات.
پەندەکانی سلێمان ١٥:٣
ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی یەزدانە، هەموو ڕێڕەوەکانی هەڵدەسەنگێنێت.
پەندەکانی سلێمان ٥:٢١
بەڵام خودا دڵتان دەناسێت. ئەوەی لای خەڵکی پایەدارە، لای خودا قێزەونە.
لۆقا ١٦:١٥
چونکە چاوەکانی یەزدان چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا، بۆ ئەوەی ئەوانە بەهێز بکات کە بە هەموو دڵیانەوە لەگەڵیدان.
دووەم پوختەی مێژوو ١٦:٩
چونکە هەموو خەڵکی دەناسی. ئەو پێویستی بە کەس نەبوو دەربارەی مرۆڤ شایەتی بۆ بدات، چونکە خۆی دەیزانی دڵی مرۆڤ چی تێدایە.
یۆحەنا ٢:٢٤–٢٥
تۆ هەموو شتێک دەزانیت. دەزانیت کە خۆشمدەوێیت.» عیسا پێی فەرموو: «مەڕەکانم بلەوەڕێنە.
یۆحەنا ٢١:١٧
ئەی خودای پەروەردگارم، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ناوت شکۆدار دەکەم.
زەبوورەکان ٨٦:١٢
ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات.
زەبوورەکان ٥٠:٢٣
چاکە ستایشی یەزدان بکرێت، گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز، بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و دڵسۆزیت بە شەوان.
زەبوورەکان ٩٢:١–٢
با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات!
زەبوورەکان ١٥٠:٦
بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە.
ڕۆما ١٢:١
لەبەر ئەوە عیساش لە دەرەوەی دەرگای شار ئازاری چێژت، تاکو بە خوێنی خۆی گەل پیرۆز بکات. لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا.
عیبرانییەکان ١٣:١٢, ١٥
هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن.
ئەفەسۆس ٥:٢٠
بەرخە سەربڕدراوەکە شایستەی وەرگرتنی توانا و دەوڵەمەندی و دانایی و هێز و ڕێز و شکۆ و ستایشە!
ئاشکراکردن ٥:١٢
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…
وەرگیراو
لێکۆڵینەوە لە واتای قووڵی «وشە بوو بە جەستە» لە ئینجیلی یۆحەنادا، جیاکردنەوەی مەسیح وەک وشەی زیندوو لە کتێبی…
عیسای مەسیح
مانا و هێزی قووڵی ناوی عیسا بگەڕێ، لە پێشبینییەکانی پەیمانی کۆنەوە تا ئاهەنگگێڕانی هەتاهەتایی لە شکۆمەندیدا.
کۆتایی زەمان
لێکۆڵینەوە لە گرنگی چاودێری دووەم و سێیەم لە پێشبینی کتێبی پیرۆز و گەڕانەوەی نزیکی عیسای مەسیح.
باوەڕ
بزانە چۆن ئەبراهام لینکۆڵن، باز ئاڵدرین، و ماتیو مۆری خاڵی هاوبەش و ئیلهامی خوداییان دۆزییەوە لە ڕێگەی…