١٠ی شوباتی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ١١: ئەوەتا لەبەردەمم نووسراوە
ڕووناکی ڕۆژانە
ئینجا ئەوانەی لە یەزدان دەترسان قسەیان لەگەڵ یەکتری کرد، یەزدانیش گوێی شل کرد و گوێی لێبوو. لەبەردەمیدا لە پێچراوەیەک تۆمار کرا، بۆ ئەوەی ببێتە یادەوەرییەک بۆ ئەوانەی لە یەزدان دەترسن و ڕێز لە ناوەکەی دەگرن.
مەلاخی ٣:١٦
کاتێک قسە و گفتوگۆیان دەکرد، عیسا خۆی لێیان نزیک بووەوە و لەگەڵیان دەڕۆیشت.
لۆقا ٢٤:١٥
چونکە لە هەرکوێیەک دوو یان سێ کەس بە ناوی منەوە کۆببنەوە، من لەوێ لەنێوانیاندا دەبم.
مەتا ١٨:٢٠
لەگەڵ کلیمنتۆس و هاوکارانی دیکەم کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانە.
فیلیپی ٤:٣
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.
کۆلۆسی ٣:١٦
بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ ﴿ئەمڕۆ،﴾ تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت.
عیبرانییەکان ٣:١٣
هەر وشەیەکی پووچ کە خەڵک پێی دەدوێ، لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا حیسابی خۆی هەیە، چونکە بە وشەکانی خۆت بێتاوان دەکرێیت، بە وشەکانی خۆشت تاوانبار دەکرێیت.
مەتا ١٢:٣٦–٣٧
ئەوەتا لەبەردەمم نووسراوە.
ئیشایا ٦٥:٦
درەختەکانی یەزدان تێر دەبن.
زەبوورەکان ١٠٤:١٦
بۆ ئیسرائیل وەک شەونم دەبم، ئەویش وەک سەوسەن گوڵ دەکات و وەک دار ئورزی لوبنان ڕەگ دادەکوتێت، چڵەکانی درێژ دەبنەوە، جوانییەکەی وەک دار زەیتوون دەبێت و وەکو دار ئورزی لوبنان بۆندار دەبێت.
هۆشەع ١٤:٥–٦
«بەڵام بەرەکەتدارە ئەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت و متمانەی پێی هەیە. وەک دارێک دەبێت، شەتڵکراو لەدەم ئاو، لەدەم جۆگە ڕەگ دادەکوتێت، لە گەرما ناترسێت، گەڵاکانی سەوزن، گوێ بە وشکەساڵی نادات، لە بەروبووم دان ناوەستێت.»
یەرمیا ١٧:٧–٨
ئەو کاتە هەموو درەختەکانی دەشتودەر دەزانن کە من یەزدانم ئەوەی داری بەرز نزم دەکاتەوە و داری نزم بەرز دەکاتەوە، ئەوەی سەوزەکەش وشک دەکات و چرۆ بە دارە وشکەکە دەکات. من یەزدانم.
حزقیێل ١٧:٢٤
ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن، وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن، لە ماڵی یەزدان ڕواون، لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن. بە پیریش هەر بەریان دەبێت، هەمیشە تەڕ و سەوزن.
زەبوورەکان ٩٢:١٢–١٤
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٩ی شوباتی ٢٠١٩
لۆقا ١٦:٢٥ · ئیشایا ٦٠:٢٠
٨ی شوباتی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٥:١٥ · پەیدابوون ١٨:١٧
٧ی شوباتی ٢٠١٩
دواوتار ٨:١٠–١١ · لۆقا ١٧:١٥–١٨
٦ی شوباتی ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ١:١٤ · دووەم کۆرنسۆس ٨:٩
٥ی شوباتی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٠:١٠ · پەیدابوون ٢:١٧
٤ی شوباتی ٢٠١٩
دواوتار ١٧:١٦ · عیبرانییەکان ١١:١٥–١٦






