١١ی شوباتی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ١٢: ڕووت لەو بکە! (زەبوورەکان ٢٧:٨)
ڕووناکی ڕۆژانە
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «ئەوانە دەبنە هی من، لەو ڕۆژە دەبنە گەنجینەیەکی تایبەتی من.
مەلاخی ٣:١٧
ناوی تۆم بەوانە ناساند کە لە جیهاندا بە منت دان، هی تۆ بوون، خۆت بە منت دان و کاریان بۆ وتەکانت کرد. بۆ ئەوان داوا دەکەم. بۆ جیهان داوا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەی بە منت داون، چونکە هی تۆن. هەرچییەک هی منە، هی تۆیە، هەرچییەکیش هی تۆیە، هی منە، من لە ئەواندا شکۆدار بووم. «باوکە، دەمەوێت ئەوانەی کە بە منت داون لەکوێ بم لەگەڵم بن، تاکو شکۆمەندییەکەم ببینن کە بە منت داوە، چونکە پێش دامەزراندنی جیهان منت خۆشویست.
یۆحەنا ١٧:٦, ٩–١٠, ٢٤
دێمەوە و دەتانبەمە لای خۆم.
یۆحەنا ١٤:٣
کاتێک لەو ڕۆژەدا دێتەوە، تاکو لەلایەن گەلە پیرۆزەکەیەوە ستایش بکرێت و ببێتە جێی سەرسامی لەنێو هەموو ئەوانەی باوەڕیان هێناوە.
دووەم سالۆنیکی ١:١٠
ئینجا ئێمەی زیندوو کە ماوین، هەموومان لەگەڵیان لە هەوردا دەڕفێنرێین بۆ پێشوازی مەسیحی خاوەن شکۆ لە ئاسماندا، ئیتر هەمیشە لەگەڵ ئەو دەبین.
یەکەم سالۆنیکی ٤:١٧
دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان و تاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات.
ئیشایا ٦٢:٣
شکۆمەندی خۆتم پیشان بدە.
دەرچوون ٣٣:١٨
چونکە خودا، ئەوەی فەرمووی: ﴿با لە تاریکیدا ڕووناکی بدرەوشێتەوە،﴾ ئەو لە دڵماندا درەوشایەوە، بۆ ڕووناککردنەوەی ناسینی شکۆی خودا لە ڕووی عیسای مەسیحدا.
دووەم کۆرنسۆس ٤:٦
وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی. هەرگیز کەس خودای نەبینیوە جگە لە کوڕە تاقانەکەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە، ئەو خودای دەرخست.
یۆحەنا ١:١٤, ١٨
گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو. کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم؟
زەبوورەکان ٤٢:٢
سەبارەت بە تۆ دڵم دەڵێت: «ڕووت لەو بکە!» ئەی یەزدان، ڕووم لە تۆ دەکەم.
زەبوورەکان ٢٧:٨
هەموومان بە ڕووێکی ئاشکرا وەک ئاوێنە وێنەی شکۆی خودا دەدەینەوە، لە شکۆیەک بۆ شکۆیەک بۆ هەمان وێنە دەگۆڕدرێین، ئەوەش لە یەزدانەوەیە کە ڕۆحەکەیە.
دووەم کۆرنسۆس ٣:١٨
باوکە، دەمەوێت ئەوانەی کە بە منت داون لەکوێ بم لەگەڵم بن، تاکو شکۆمەندییەکەم ببینن کە بە منت داوە، چونکە پێش دامەزراندنی جیهان منت خۆشویست.
یۆحەنا ١٧:٢٤
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٠ی شوباتی ٢٠١٩
لۆقا ١١:٣٤ · یەکەم کۆرنسۆس ٢:١٤
٩ی شوباتی ٢٠١٩
لۆقا ١٦:٢٥ · ئیشایا ٦٠:٢٠
٨ی شوباتی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٥:١٥ · پەیدابوون ١٨:١٧
٧ی شوباتی ٢٠١٩
دواوتار ٨:١٠–١١ · لۆقا ١٧:١٥–١٨
٦ی شوباتی ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ١:١٤ · دووەم کۆرنسۆس ٨:٩
٥ی شوباتی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٠:١٠ · پەیدابوون ٢:١٧






