١٥ی شوباتی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ١٦: ئای لە منی مرۆڤی بەدبەخت!
ڕووناکی ڕۆژانە
مایەی سەرسوڕمانی نییە کە پاکیزەکان تۆیان خۆشدەوێ.
گۆرانی گۆرانییەکان ١:٣
وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.
ئەفەسۆس ٥:٢
بۆیە بۆ ئێوە کە باوەڕتان هێناوە ئەم بەردە گرانبەهایە.
یەکەم پەترۆس ٢:٧
لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و ئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە، تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات.
فیلیپی ٢:٩–١٠
خودا بە هەموو پڕیی خۆی لە جەستەی مەسیحدا نیشتەجێیە.
کۆلۆسی ٢:٩
ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن.
یۆحەنا ١٤:١٥
چونکە خۆشەویستی خودا ڕژاوەتە ناو دڵمان، بە ڕۆحی پیرۆز کە پێمان دراوە.
ڕۆما ٥:٥
ئینجا بە قژی پێیەکانی عیسای سڕییەوە و ماڵەکەش پڕبوو لە بۆنی خۆش.
یۆحەنا ١٢:٣
سەرسام بوون و بۆیان دەرکەوت کە ئەم پیاوانە پێشتر لەگەڵ عیسادا بوون.
کردار ٤:١٣
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە! تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.
زەبوورەکان ٨:١
ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾ کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.
مەتا ١:٢٣
ناوی لێ دەنرێت سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بەتوانا، باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.
ئیشایا ٩:٦
ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە، کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت.
پەندەکانی سلێمان ١٨:١٠
لەبەر ئەوەی لەم چادرەداین لەبەر بارگرانی دەناڵێنین.
دووەم کۆرنسۆس ٥:٤
ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە، ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە. تاوانەکانم بەسەر سەرم کەوتوون، وەک بارێکی گران کە توانام نییە هەڵیبگرم.
زەبوورەکان ٣٨:٩, ٤
ئای لە منی مرۆڤی بەدبەخت! کێ فریام دەکەوێت لەدەست ئەم جەستەیەم کە بۆ مردنە؟
ڕۆما ٧:٢٤
دەزانین هەموو بەدیهێنراوان هەتا ئێستا بەیەکەوە دەناڵێنن و ژانیان گرتووە. تەنها ئەمە نا، بەڵکو ئێمە کە یەکەمین بەرهەمی ڕۆحی پیرۆزمان وەرگرت، لە ناخماندا دەناڵێنین و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی لەخۆگرتنەوەین، واتا ڕزگاریی جەستەمان.
ڕۆما ٨:٢٢–٢٣
ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن.
یەکەم پەترۆس ١:٦
چونکە دەزانم بە زوویی ئەم جیهانە بەجێدەهێڵم.
دووەم پەترۆس ١:١٤
چونکە هەر دەبێ ئەو سروشتە فەوتاوە نەفەوتاوی بپۆشێت و سروشتی مردوو نەمری بپۆشێت. کاتێک فەوتاو نەفەوتاویی دەپۆشێت و مردن نەمریی دەپۆشێت، ئەوسا وشەی نووسراو دێتە دی: ﴿مردن بە سەرکەوتن لووش دراوە.﴾.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٣–٥٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٤ی شوباتی ٢٠١٩
مەتا ٣:١٥ · زەبوورەکان ٤٠:٨
١٣ی شوباتی ٢٠١٩
حزقیێل ١:٢٦ · یەکەم تیمۆساوس ٢:٥
١٢ی شوباتی ٢٠١٩
مەلاخی ٣:١٧ · یۆحەنا ١٧:٦
١١ی شوباتی ٢٠١٩
مەلاخی ٣:١٦ · لۆقا ٢٤:١٥
١٠ی شوباتی ٢٠١٩
لۆقا ١١:٣٤ · یەکەم کۆرنسۆس ٢:١٤
٩ی شوباتی ٢٠١٩
لۆقا ١٦:٢٥ · ئیشایا ٦٠:٢٠






