١٧ی شوباتی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ١٨: تۆ پەناگای منی لە ڕۆژی لەناوچوون
ڕووناکی ڕۆژانە
تۆ پەناگای منی لە ڕۆژی لەناوچوون.
یەرمیا ١٧:١٧
زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟» ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت.
زەبوورەکان ٤:٦
بەڵام من سروود بەسەر هێزی تۆدا دەڵێم، بەیانییان گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتدا دەڵێم، چونکە تۆ قەڵای منیت، لە ڕۆژی تەنگانەدا پەناگای منیت.
زەبوورەکان ٥٩:١٦
کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم: «هەرگیز نالەقێم.» ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا، من لە پەروەردگار پاڕامەوە: «مەرگی من سوودی چی تێدایە، ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟ ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟ ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟ ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە! ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!»
زەبوورەکان ٣٠:٦, ٨–١٠
«بۆ ساتێکی کەم بەجێم هێشتیت، بەڵام بە بەزەییەکی زۆرەوە کۆت دەکەمەوە. بە زریانی تووڕەییەوە بۆ ساتێک ڕووی خۆمم لێت داپۆشی، بەڵام بە خۆشەویستی نەگۆڕی هەتاهەتایی بەزەییم پێتدا هاتەوە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە.
ئیشایا ٥٤:٧–٨
بەڵام خەمباریەکەتان دەبێتە شادی.
یۆحەنا ١٦:٢٠
ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت، بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت.
زەبوورەکان ٣٠:٥
کوڕێکی بوو لە وێنەی خۆی و لە خۆی دەچوو.
پەیدابوون ٥:٣
کێ دەتوانێت پاکێک لە گڵاوێک دەربهێنێت؟
ئەیوب ١٤:٤
ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە.
زەبوورەکان ٥١:٥
ئێوەش بەهۆی خراپە و گوناهەکانتانەوە مردبوون ... وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین.
ئەفەسۆس ٢:١, ٣
بەڵام من دنیاییم و وەک کۆیلە فرۆشراوم بە گوناه. ئیتر نازانم چی دەکەم، چونکە ئەوەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەوە دەکەم کە ڕقم لێیەتی. چونکە دەزانم هیچ چاکەیەک لە مندا نیشتەجێ نییە، واتا لە سروشتی دنیاییمدا.
ڕۆما ٧:١٤–١٥, ١٨
چۆن لە ڕێگەی مرۆڤێکەوە گوناه هاتە جیهان، ... لەبەر ئەوەی وەک چۆن بە یاخیبوونی کەسێک زۆر کەس گوناهبار کران.
ڕۆما ٥:١٢, ١٩
ئەگەر زۆر کەس بە گوناهی کەسێک مردن، جا چەند زیاتر نیعمەتی خودا و دیارییەکە بەهۆی نیعمەتی مرۆڤێکەوە کە عیسای مەسیحە، بەسەر زۆر کەس ڕژا.
ڕۆما ٥:١٥
چونکە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە یاسای ڕۆحی ژیان لە یاسای گوناه و مردن ئازادی کردیت.
ڕۆما ٨:٢
بەڵام سوپاس بۆ خودا! لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سەرکەوتن بە ئێمە دەبەخشێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٦ی شوباتی ٢٠١٩
گۆرانی گۆرانییەکان ١:٣ · ئەفەسۆس ٥:٢
١٥ی شوباتی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٢٠:٩ · زەبوورەکان ١٤:٢–٣
١٤ی شوباتی ٢٠١٩
مەتا ٣:١٥ · زەبوورەکان ٤٠:٨
١٣ی شوباتی ٢٠١٩
حزقیێل ١:٢٦ · یەکەم تیمۆساوس ٢:٥
١٢ی شوباتی ٢٠١٩
مەلاخی ٣:١٧ · یۆحەنا ١٧:٦
١١ی شوباتی ٢٠١٩
مەلاخی ٣:١٦ · لۆقا ٢٤:١٥






