٢١ی شوباتی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ٢٢: کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟
ڕووناکی ڕۆژانە
کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟ خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە.
زەبوورەکان ٢٥:١٢
چاو چرای جەستەیە، ئەگەر چاوت ساغ بێت، ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە.
مەتا ٦:٢٢
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
زەبوورەکان ١١٩:١٠٥
کاتێک بەلای ڕاست یان چەپدا لادەدەن، گوێیەکانتان دەنگێک دەبیستێت لە دواتانەوە دەڵێت: «ئەمە ڕێگاکەیە، پێیدا بڕۆن.»
ئیشایا ٣٠:٢١
خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت، ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم. وەک ئەسپ و هێستر مەبە کە هیچ تێناگەن، بەڵکو دەبێت لغاوی لە دەم بکرێت و جڵەوی ڕابکێشرێت، بۆ ئەوەی لێت نزیک ببێتەوە. بەدکارەکان ئازاریان زۆرە، بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت، خۆشەویستی نەگۆڕ دەوری دەدات.» ئەی سەرڕاستەکان، شاد بن بە یەزدان و دڵخۆش بن، ئەی هەموو دڵڕاستەکان، گۆرانی بڵێن!
زەبوورەکان ٣٢:٨–١١
ئەی یەزدان، زانیم کە مرۆڤ خاوەنی ڕێگای خۆی نییە، کەس ناتوانێت ڕێڕەوەکانی خۆی ئاراستە بکات.
یەرمیا ١٠:٢٣
کاتێک ڕادەکشێیت بێ ترسیت، ڕادەکشێیت و خەوت خۆش دەبێت.
پەندەکانی سلێمان ٣:٢٤
ئینجا ڕەشەبایەکی توند هەڵیکرد، شەپۆلەکان بە توندی لە بەلەمەکەیان دەدا، کە خەریک بوو پڕبێت لە ئاو. عیسا لە دواوە سەری خستبووە سەر سەرینێک و خەوتبوو.
مەرقۆس ٤:٣٧–٣٨
نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت.
فیلیپی ٤:٦–٧
ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم، چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.
زەبوورەکان ٤:٨
چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.
زەبوورەکان ١٢٧:٢
کاتێک ستیفانۆسیان بەردباران دەکرد، نوێژی دەکرد: «عیسای خاوەن شکۆ، ڕۆحم وەربگرە!» ئینجا چۆکی دادا و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «ئەی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەم گوناهەیان لەسەر مەنووسە.» ئەمەی گوت و نوست.
کردار ٧:٥٩–٦٠
ئیتر دڵنیاین و بە باشتری دەزانین کە لە جەستە دوور بکەوینەوە و لەلای عیسای خاوەن شکۆ نیشتەجێ بین.
دووەم کۆرنسۆس ٥:٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٠ی شوباتی ٢٠١٩
ئیشایا ٥٣:١١ · یۆحەنا ١٩:٣٠
١٩ی شوباتی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٢:٦ · پەندەکانی سلێمان ٣:٥
١٨ی شوباتی ٢٠١٩
یەرمیا ١٧:١٧ · زەبوورەکان ٤:٦
١٧ی شوباتی ٢٠١٩
لێڤییەکان ٤:١٢ · یۆحەنا ١٩:١٦
١٦ی شوباتی ٢٠١٩
گۆرانی گۆرانییەکان ١:٣ · ئەفەسۆس ٥:٢
١٥ی شوباتی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٢٠:٩ · زەبوورەکان ١٤:٢–٣






