٢٢ی شوباتی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ٢٣: کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟
ڕووناکی ڕۆژانە
بۆ خوێنێکی پرژێنراو کە لە خوێنی هابیل باشتر دەدوێت.
عیبرانییەکان ١٢:٢٤
بۆ بەیانی کاتێک یەحیا بینی عیسا بەرەو ڕووی دێت، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات.
یۆحەنا ١:٢٩
ئەو بەرخەی کە لە دامەزراندنی جیهانەوە سەربڕدراوە.
ئاشکراکردن ١٣:٨
چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات. لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی: ﴿بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم. بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین.
عیبرانییەکان ١٠:٤–٥, ١٠
هەروەها هابیل لە چەوری باشترین نۆبەرەی مێگەلەکەی پێشکەش کرد. جا هابیل و قوربانییەکەی جێی ڕەزامەندی یەزدان بوون.
پەیدابوون ٤:٤
وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.
ئەفەسۆس ٥:٢
هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە، با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا.
عیبرانییەکان ١٠:٢٢
بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە.
عیبرانییەکان ١٠:١٩
کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟
زەبوورەکان ٩٠:١١
لە کاتژمێر دوازدەوە هەتا سێ، تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا. نزیکەی کاتژمێر سێ عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «﴿ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟﴾» کە بە واتای ﴿خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟﴾ دێت.
مەتا ٢٧:٤٥–٤٦
بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو.
ئیشایا ٥٣:٦
کەواتە ئێستا تاوانبارکردن بۆ ئەوانە نییە کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن.
ڕۆما ٨:١
لەبەر ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان کراوین، لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵ خودا ئاشتیمان هەیە.
ڕۆما ٥:١
مەسیح ئێمەی لە نەفرەتی شەریعەت کڕییەوە، بەوەی لە پێناوماندا بووە نەفرەت.
گەلاتیا ٣:١٣
خودا کوڕە تاقانەکەی خۆی ناردە جیهان تاکو بەهۆیەوە بژین. خۆشەویستی لەمەدایە: نەک ئێمە خودامان خۆشویست، بەڵکو ئەو خۆشیویستین و کوڕەکەی بۆ کەفارەتی گوناهەکانمان نارد.
یەکەم یۆحەنا ٤:٩–١٠
تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.
ڕۆما ٣:٢٦
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢١ی شوباتی ٢٠١٩
لێڤییەکان ٢٠:٨ · لێڤییەکان ٢٠:٢٤
٢٠ی شوباتی ٢٠١٩
ئیشایا ٥٣:١١ · یۆحەنا ١٩:٣٠
١٩ی شوباتی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٢:٦ · پەندەکانی سلێمان ٣:٥
١٨ی شوباتی ٢٠١٩
یەرمیا ١٧:١٧ · زەبوورەکان ٤:٦
١٧ی شوباتی ٢٠١٩
لێڤییەکان ٤:١٢ · یۆحەنا ١٩:١٦
١٦ی شوباتی ٢٠١٩
گۆرانی گۆرانییەکان ١:٣ · ئەفەسۆس ٥:٢






