٢٤ی شوباتی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ٢٥: بەرهەڵستی شەیتان بکەن (یاقوب ٤:٧)
ڕووناکی ڕۆژانە
بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت.
یاقوب ٤:٧
چونکە یەزدان وەک لافاو دێت، بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت.
ئیشایا ٥٩:١٩
ئەی شەیتان لێم دووربکەوە! چونکە نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾ ئیتر ئیبلیس وازی لێ هێنا و چەند فریشتەیەک هاتن و خزمەتیان دەکرد.
مەتا ٤:١٠–١١
لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن. بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن.
ئەفەسۆس ٦:١٠–١١
بەشداری کرداری تاریکی بێ بەرهەم مەکەن، بەڵکو ئاشکرای بکەن.
ئەفەسۆس ٥:١١
نەوەک شەیتان لەخشتەمان ببات، چونکە لە مەبەستەکانی بێئاگا نین.
دووەم کۆرنسۆس ٢:١١
چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، بەدوای یەکێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیخوات. بەربەرەکانێی بکەن، لە باوەڕەکە بچەسپێن، بزانن خوشک و براکانیشتان لە جیهاندا هەمان ئازار دەچێژن.
یەکەم پەترۆس ٥:٨–٩
ئەو سەرکەوتنەش کە جیهان دەبەزێنێت، باوەڕمانە.
یەکەم یۆحەنا ٥:٤
کێ سکاڵا لە هەڵبژێردراوانی خودا دەکات؟ خودایە ئەوەی بێتاوان دەکات.
ڕۆما ٨:٣٣
خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم.
ئەیوب ٢٣:٣
کێ لە ئێوە لە یەزدان دەترسێت و گوێڕایەڵی بەندەکەی دەبێت؟ ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات و ڕووناکی نابینێت، با پشت بە ناوی یەزدان ببەستێت و پاڵ بداتە پاڵ خودای خۆی.
ئیشایا ٥٠:١٠
ڕووتان لە من دەکەن و بۆتان دەردەکەوم، کاتێک بە هەموو دڵتانەوە ڕووتان لێم دەکەن.
یەرمیا ٢٩:١٣
پێتان دەدرێت، بگەڕێن دەدۆزنەوە، لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە، چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت، ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات لێی دەکرێتەوە.
لۆقا ١١:٩–١٠
پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی.
یەکەم یۆحەنا ١:٣
بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە. چونکە لە ڕێگەی ئەوەوە هەردوو لامان لە یەک ڕۆحدا ڕێپێدراویێتیمان هەیە بۆ چوونە لای باوک.
ئەفەسۆس ٢:١٣, ١٨
ئەگەر بڵێین لەگەڵیدا پێکەوە دەژین و بە تاریکیدا بڕۆین، ئەوا درۆ دەکەین و ڕاست ناکەین.
یەکەم یۆحەنا ١:٦
دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم.
مەتا ٢٨:٢٠
﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم، هەرگیز وازت لێ ناهێنم.﴾.
عیبرانییەکان ١٣:٥
منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە ... چونکە لەگەڵتان دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت.
یۆحەنا ١٤:١٦–١٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٣ی شوباتی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٢:٢٤ · یۆحەنا ١:٢٩
٢٢ی شوباتی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٢٥:١٢ · مەتا ٦:٢٢
٢١ی شوباتی ٢٠١٩
لێڤییەکان ٢٠:٨ · لێڤییەکان ٢٠:٢٤
٢٠ی شوباتی ٢٠١٩
ئیشایا ٥٣:١١ · یۆحەنا ١٩:٣٠
١٩ی شوباتی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٢:٦ · پەندەکانی سلێمان ٣:٥
١٨ی شوباتی ٢٠١٩
یەرمیا ١٧:١٧ · زەبوورەکان ٤:٦






