٢ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ٣: وەرە ژوورەوە بۆ خۆشی گەورەکەت
ڕووناکی ڕۆژانە
پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە و بە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە. لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە، ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.
پەندەکانی سلێمان ٣:٥–٦
هۆ خەڵکینە، هەموو کاتێک پشت بەو ببەستن، دڵی خۆتانی لەبەردەم هەڵبڕێژن، چونکە خودا پەناگای ئێمەیە.
زەبوورەکان ٦٢:٨
خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت، ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم. وەک ئەسپ و هێستر مەبە کە هیچ تێناگەن، بەڵکو دەبێت لغاوی لە دەم بکرێت و جڵەوی ڕابکێشرێت، بۆ ئەوەی لێت نزیک ببێتەوە. بەدکارەکان ئازاریان زۆرە، بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت، خۆشەویستی نەگۆڕ دەوری دەدات.»
زەبوورەکان ٣٢:٨–١٠
کاتێک بەلای ڕاست یان چەپدا لادەدەن، گوێیەکانتان دەنگێک دەبیستێت لە دواتانەوە دەڵێت: «ئەمە ڕێگاکەیە، پێیدا بڕۆن.»
ئیشایا ٣٠:٢١
ئەگەر تۆ لەگەڵمان نەبیت و لەگەڵمان نەڕۆیت، لێرەوە سەرمان مەخە. بە چیش دەزانرێت کە من و گەلەکەت لەبەرچاوت پەسەندین، ئەگەر تۆ لەگەڵمان نەڕۆیشتبیت؟ بەمە لە هەموو گەلانی سەر ڕووی زەوی جیا دەکرێینەوە.
دەرچوون ٣٣:١٥–١٦
بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان.
فیلیپی ٣:١٤
ئیتر گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت و وەرە دوام بکەوە.
مەتا ١٩:٢١
پاداشتت زۆر گەورەیە.
پەیدابوون ١٥:١
ئافەرین، ئەی کۆیلەی چاک و دەستپاک! لە کەم دەستپاک بوویت، زۆرت پێ دەسپێرم. وەرە ژوورەوە بۆ خۆشی گەورەکەت.“
مەتا ٢٥:٢١
چونکە یەزدانی پەروەردگار بەسەریاندا دەدرەوشێتەوە و بۆ هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکەن.
ئاشکراکردن ٢٢:٥
تاجی شکۆ وەردەگرن کە کاڵ نابێتەوە.
یەکەم پەترۆس ٥:٤
چونکە کە سەلمێنرا تاجی ژیان وەردەگرێت.
یاقوب ١:١٢
ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ.
دووەم تیمۆساوس ٤:٨
بەڵام هی ئێمە لەناو نەچووە.
یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٥
باوکە، دەمەوێت ئەوانەی کە بە منت داون لەکوێ بم لەگەڵم بن، تاکو شکۆمەندییەکەم ببینن کە بە منت داوە.
یۆحەنا ١٧:٢٤
ئیتر هەمیشە لەگەڵ ئەو دەبین.
یەکەم سالۆنیکی ٤:١٧
پێم وایە ئازارەکانی ئێستا لەگەڵ شکۆی داهاتوو کە تیاماندا ئاشکرا دەکرێت بەراورد ناکرێت.
ڕۆما ٨:١٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١ی ئازاری ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · یەکەم یۆحەنا ٤:١٦
٢٨ی شوباتی ٢٠١٩
یۆحەنا ٣:١٦ · دووەم کۆرنسۆس ٥:١٨–٢١
٢٧ی شوباتی ٢٠١٩
ڕۆما ٦:١١ · یۆحەنا ٥:٢٤
٢٦ی شوباتی ٢٠١٩
شینەکانی یەرمیا ٣:٤٠ · زەبوورەکان ٢٦:٢
٢٥ی شوباتی ٢٠١٩
یاقوب ٤:٧ · ئیشایا ٥٩:١٩
٢٤ی شوباتی ٢٠١٩
حزقیێل ٣٦:٣٧ · یاقوب ٤:٢






