٣ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ٤: بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن
ڕووناکی ڕۆژانە
بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین.
کۆلۆسی ٣:٢
نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە.
یەکەم یۆحەنا ٢:١٥
لەسەر زەوی سامان بۆ خۆتان کۆمەکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی دەدەن و دز دەیبڕێت و دەیدزێت. بەڵکو سامان بۆ خۆتان لە ئاسمان کۆبکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی نادەن و دزیش نایبڕێت و نایدزێت، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت.
مەتا ٦:١٩–٢١
چونکە بە باوەڕ دەڕۆین نەک بە بینراو.
دووەم کۆرنسۆس ٥:٧
بۆیە ورە بەرنادەین. ئەگەر بە ڕواڵەتیش لەناوبچین، ئەوا ناخمان ڕۆژ بە ڕۆژ نوێتر دەبێتەوە، چونکە تەنگانەی سووک و کاتیمان شکۆمەندییەکی گرانی هەتاهەتایی بۆ ئێمە لێ دێتە کایەوە. ئێمە تەماشای شتە بینراوەکان ناکەین، بەڵکو شتە نەبینراوەکان، چونکە بینراوەکان کاتین، بەڵام نەبینراوەکان هەمیشەیین.
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٦–١٨
بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە.
یەکەم پەترۆس ١:٤
شانی دەچەمێتەوە بۆ بار و دەبێتە کۆیلەی کاری زۆرەملێ.
پەیدابوون ٤٩:١٥
خوشکان، برایان، نموونە وەربگرن لە بەرگەی ئازار و ئارامگرتنی ئەو پێغەمبەرانەی کە بە ناوی یەزدانەوە قسەیان کرد.
یاقوب ٥:١٠
جا ئەم شتانەیان وەک پەند بەسەرهات، بۆ ئاگاداری ئێمەش نووسراوە، کە لە کۆتایی زەمان دەژین.
یەکەم کۆرنسۆس ١٠:١١
بەڵام نەهامەتی قبوڵ نەکەین؟ لە هەموو ئەمەدا ئەیوب گوناهی بەسەر لێودا نەهات.
ئەیوب ٢:١٠
هارون بێدەنگ بوو.
لێڤییەکان ١٠:٣
خۆی یەزدانە، ئەوەی بە باشی بزانێت با بیکات.
یەکەم ساموئێل ٣:١٨
خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە، ئەو پشتگیریت دەکات.
زەبوورەکان ٥٥:٢٢
بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت، ئازارەکانی ئێمەی برد.
ئیشایا ٥٣:٤
«وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە. نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێفیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە، چونکە نیرەکەم گونجاوە و بارم سووکە.»
مەتا ١١:٢٨–٣٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٤١:٥٢ · دووەم کۆرنسۆس ١:٣–٥
١ی ئازاری ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · یەکەم یۆحەنا ٤:١٦
٢٨ی شوباتی ٢٠١٩
یۆحەنا ٣:١٦ · دووەم کۆرنسۆس ٥:١٨–٢١
٢٧ی شوباتی ٢٠١٩
ڕۆما ٦:١١ · یۆحەنا ٥:٢٤
٢٦ی شوباتی ٢٠١٩
شینەکانی یەرمیا ٣:٤٠ · زەبوورەکان ٢٦:٢
٢٥ی شوباتی ٢٠١٩
یاقوب ٤:٧ · ئیشایا ٥٩:١٩






