٢٤ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ٢٥: ﴿یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم
ڕووناکی ڕۆژانە
﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم، هەرگیز وازت لێ ناهێنم.﴾.
عیبرانییەکان ١٣:٥
کەواتە بە متمانەوە دەڵێین: ﴿یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم. مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟﴾.
عیبرانییەکان ١٣:٦
من لەگەڵتدام و بۆ هەر لایەک بچیت دەتپارێزم، دەشتگەڕێنمەوە بۆ ئەم خاکە، چونکە وازت لێ ناهێنم هەتا ئەوە ئەنجام نەدەم کە پێم فەرموویت.
پەیدابوون ٢٨:١٥
بەهێزبن و ئازابن، لێیان مەترسن و مەتۆقن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان دەڕوات، هەرگیز پشتگوێتان ناخات و وازتان لێ ناهێنێ.
دواوتار ٣١:٦
چونکە دیماس بەجێی هێشتم، ئەم جیهانەی خۆشویست و چوو بۆ سالۆنیکی ... لە بەرگری یەکەمم کەس لەگەڵم نەهات، بەڵکو هەموو بەجێیان هێشتم. خودایە، لەسەریان هەژمارد مەکە. بەڵام مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵم وەستا و بەهێزی کردم.
دووەم تیمۆساوس ٤:١٠, ١٦–١٧
تەنانەت دایک و باوکیشم وازم لێ بهێنن، یەزدان دەمگرێتە خۆی.
زەبوورەکان ٢٧:١٠
دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.
مەتا ٢٨:٢٠
منم زیندووەکە! مردبووم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم!
ئاشکراکردن ١:١٨
بە هەتیوی بەجێتان ناهێڵیم، دێمەوە لاتان.
یۆحەنا ١٤:١٨
ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ.
یۆحەنا ١٤:٢٧
بە درێژایی شەو زۆر هەوڵمان دا و هیچمان نەگرت. بەڵام لەبەر قسەی تۆ، تۆڕەکان فڕێدەدەم.
لۆقا ٥:٥
هەموو دەسەڵاتێکم لە ئاسمان و لەسەر زەوی دراوەتێ. کەواتە بڕۆن، هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن ... دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.
مەتا ٢٨:١٨–٢٠
هەروەها شانشینی ئاسمان لە تۆڕێک دەچێت فڕێدرابێتە دەریاچەوە.
مەتا ١٣:٤٧
ئەگەر مزگێنی بدەم شانازیم نییە، لەبەر ئەوەی پێویستە و خراوەتە ئەستۆم. قوڕبەسەرم ئەگەر مزگێنی نەدەم! ... بۆ هەمووان بوومە هەموو شتێک، تاکو بە هەر شێوەیەک بێت هەندێک ڕزگار بکەم.
یەکەم کۆرنسۆس ٩:١٦, ٢٢
کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین.
گەلاتیا ٦:٩
بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم، بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات و سەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم.
ئیشایا ٥٥:١١
ئیتر نە تۆوچێن گرنگە و نە ئاودێر، بەڵکو تەنها خودا گرنگە کە گەشەی پێ دەکات.
یەکەم کۆرنسۆس ٣:٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٣ی ئازاری ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٤:٨ · زەبوورەکان ٢٢:٣
٢٢ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ١٣:١٠–١١ · دووەم پەترۆس ٢:٧–٨
٢١ی ئازاری ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٣:٢ · یەکەم پەترۆس ٤:٧
٢٠ی ئازاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:١٣٠ · یەکەم یۆحەنا ١:٥
١٩ی ئازاری ٢٠١٩
کردار ٣:٢٦ · یەکەم پەترۆس ١:٣
١٨ی ئازاری ٢٠١٩
ئیشایا ٣٨:١٤ · زەبوورەکان ٦:١–١٠





