١٨ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ١٩: بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە
ڕووناکی ڕۆژانە
کاتێک خودا خزمەتکاری خۆی هەستاندەوە، یەکەم جار بۆ ئێوەی نارد، بۆ ئەوەی بەرەکەتدارتان بکات بە گەڕانەوەی هەریەکەتان لە خراپەکانی.
کردار ٣:٢٦
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان.
یەکەم پەترۆس ١:٣
ئەی دوای ئەوەی کە ئاشت بووینەوە چەند زیاتر بە ژیانی ئەو ڕزگار دەبین!
ڕۆما ٥:١٠
عیسای مەسیح، ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد، تاکو لە هەموو سەرپێچییەک بمانکڕێتەوە و گەلێکی تایبەت بۆ خۆی پاک بکاتەوە، دڵگەرم بۆ چاکەکاری.
تیتۆس ٢:١٣–١٤
بەڵکو هەروەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، چونکە نووسراوە: ﴿پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.﴾.
یەکەم پەترۆس ١:١٥–١٦
باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە.
ئەفەسۆس ١:٣
خودا بە هەموو پڕیی خۆی لە جەستەی مەسیحدا نیشتەجێیە، ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پڕ بوون لە خودا.
کۆلۆسی ٢:٩–١٠
لە گەنجینەی پڕیی ئەوەوە هەموومان نیعمەت لەدوای نیعمەتمان وەرگرتووە.
یۆحەنا ١:١٦
ئەوەی دەستی بە کوڕەکەی خۆیەوە نەگرت، بەڵکو لە پێناوی هەموومان پێشکەشی کرد، ئیتر چۆن لەگەڵ ئەو هەموو شتێکمان بەخۆڕایی ناداتێ؟
ڕۆما ٨:٣٢
بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە.
زەبوورەکان ١١٩:٢٨
پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت، چونکە هیوات پێم داوە.
زەبوورەکان ١١٩:٤٩
وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!
ئیشایا ٣٨:١٤
ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.
لۆقا ٢١:٣٣
ئێوەش بە هەموو دڵ و بە هەموو دەروونتانەوە دەزانن کە تەنها یەک بەڵێن نەشکاوە لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان دەربارەی ئێوە فەرمووبووی، هەمووی بۆتان هاتە دی، یەک بەڵێنی لێ نەشکاوە.
یەشوع ٢٣:١٤
ئەی پیاوە خۆشەویستەکە. ئاشتیت لەسەر بێت! ئازابە و بەهێزبە!» کاتێک قسەی لەگەڵدا کردم، بەهێز بووم و گوتم: «با گەورەم قسە بکات، چونکە بەهێزت کردم.
دانیال ١٠:١٩
یەزدان دەفەرموێت: ”بەڵام ئێستا ئەی زروبابل، بەهێزبە ... چونکە من لەگەڵتانم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
حەگەی ٢:٤
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“
زەکەریا ٤:٦
لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن.
ئەفەسۆس ٦:١٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٧ی ئازاری ٢٠١٩
لێڤییەکان ١:٤ · یەکەم پەترۆس ١:١٨–١٩
١٦ی ئازاری ٢٠١٩
یاقوب ٤:١٤ · ئەیوب ٩:٢٥–٢٦
١٥ی ئازاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ٢:١٠ · مەتا ٢٦:٣٨–٣٩
١٤ی ئازاری ٢٠١٩
تیتۆس ٢:١٠ · فیلیپی ١:٢٧
١٣ی ئازاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٢:٥ · عیبرانییەکان ٢:١٤
١٢ی ئازاری ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٥–٢٦ · یۆحەنا ١:١٨




