١٧ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ١٨: چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم
ڕووناکی ڕۆژانە
چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم.
ئیشایا ٣٨:١٤
ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم، ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات. گیانم زۆر دەلەرزێت، هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە.
زەبوورەکان ٦:٢–٤
دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە، ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم. ترس و لەرز دایگرتووم، تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە. گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو، دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە.
زەبوورەکان ٥٥:٤–٦
چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە.
عیبرانییەکان ١٠:٣٦
کاتێک ئەو دەڕۆیشت، ئەوان سەرنجیان لە ئاسماندا بوو، ئەوە بوو دوو پیاو بە جلی سپییەوە لەلایانەوە ڕاوەستاون. پێیان گوتن: «ئەی جەلیلییەکان، بۆچی ڕاوەستاون سەیری ئاسمان دەکەن؟ ئەم عیسایە، کە لەنێوتاندا بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە، چۆن بینیتان دەچووە ئاسمان، ئاواش دێتەوە.»
کردار ١:١٠–١١
بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ.
فیلیپی ٣:٢٠
لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتدار، دەرکەوتنی شکۆی خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح.
تیتۆس ٢:١٣
ڕووی دەبینن و ناوی لەسەر نێوچەوانیانە.
ئاشکراکردن ٢٢:٤
منم شوانە دڵسۆزەکە. مەڕی خۆم دەناسم و ئەوانیش من دەناسن.
یۆحەنا ١٠:١٤
بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.»
دووەم تیمۆساوس ٢:١٩
یەزدان چاکە، لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە. بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن.
ناحوم ١:٧
«زیان بە زەوی و دەریا و درەخت مەگەیەنن هەتا نێوچەوانی بەندەکانی خودامان مۆر دەکەین.»
ئاشکراکردن ٧:٣
چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە.
ئەفەسۆس ١:١٣–١٤
بەڵام ئەوە خودایە کە ئێمە و ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەچەسپێنێت. ئەو دەستنیشانی کردووین و خودا مۆری خۆی لێداوین و وەک پێشەکی ڕۆحی خۆی خستە دڵمانەوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت.
دووەم کۆرنسۆس ١:٢١–٢٢
ناوی خودای خۆم و ناوی شاری خودای خۆمی لەسەر دەنووسم، ئۆرشەلیمی نوێ، ئەوەی لەلایەن خودای خۆم لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە، هەروەها ناوی نوێی خۆمی لەسەر دەنووسم.
ئاشکراکردن ٣:١٢
ئۆرشەلیم بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت. ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت: یەزدان ڕاستودروستیمانە.“
یەرمیا ٣٣:١٦
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٦ی ئازاری ٢٠١٩
یاقوب ٤:١٤ · ئەیوب ٩:٢٥–٢٦
١٥ی ئازاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ٢:١٠ · مەتا ٢٦:٣٨–٣٩
١٤ی ئازاری ٢٠١٩
تیتۆس ٢:١٠ · فیلیپی ١:٢٧
١٣ی ئازاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٢:٥ · عیبرانییەکان ٢:١٤
١٢ی ئازاری ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٥–٢٦ · یۆحەنا ١:١٨
١١ی ئازاری ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٤ · پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢




