٢٦ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ٢٧: وەرە ژوورەوە بۆ خۆشی گەورەکەت
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام چێنەری ڕاستودروست پاداشتی مسۆگەرە.
پەندەکانی سلێمان ١١:١٨
دوای ماوەیەکی زۆر گەورەی ئەو کۆیلانە گەڕایەوە و حیسابی لەگەڵ کردن. ئەوەی پێنج کیسە زێڕەکەی وەرگرتبوو، هات و پێنج کیسەی دیکەشی هێنا و پێی گوت: ”گەورەم تۆ پێنج کیسە زێڕت دامێ، ئەوەتا پێنج کیسە زێڕی دیکەم قازانج کردووە.“ «گەورەکەی پێی گوت: ”ئافەرین، ئەی کۆیلەی چاک و دەستپاک! لە کەم دەستپاک بوویت، زۆرت پێ دەسپێرم. وەرە ژوورەوە بۆ خۆشی گەورەکەت.“
مەتا ٢٥:١٩–٢١
چونکە دەبێت هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی مەسیح دەربکەوین، تاکو هەریەکە بۆ ئەو شتانەی بەهۆی جەستەوە کردوویەتی شایستەیی خۆی وەربگرێت، جا باش بێت یان خراپ.
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٠
تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم، پێشبڕکێکەم تەواو کرد و باوەڕەکەم پاراست. ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ، تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەشە کە پەرۆشی دەرکەوتنین.
دووەم تیمۆساوس ٤:٧–٨
زوو دێم. دەست بگرە بەوەی هەتە، تاکو کەس تاجەکەت لێ نەستێنێت.
ئاشکراکردن ٣:١١
بەڵام خودا دڵسۆزە.
یەکەم کۆرنسۆس ١٠:١٣
خودا مرۆڤ نییە کە درۆ بکات، کوڕی مرۆڤیش نییە کە بڕیاری بگۆڕێت. ئایا قسە دەکات و ئەنجامی نەدات؟ یان بەڵێن دەدات و نایباتە سەر؟
سەرژمێری ٢٣:١٩
﴿یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت.»﴾.
عیبرانییەکان ٧:٢١
خودا سوێندی خوارد، چونکە ویستی خواستی نەگۆڕی خۆی بە میراتگری بەڵێن پیشان بدات. خودا ئەمەی کرد تاکو لە ڕێگەی دوو شتی نەگۆڕەوە کە مەحاڵە خودا تێیاندا درۆ بکات، دەیەوێت ئێمە زۆر هانبدرێین، کە پەنامان بۆ ئەو بردووە بۆ ئەوەی دەستبگرین بەو هیوایەی کە پێمان دراوە.
عیبرانییەکان ٦:١٧–١٨
بۆیە ئەوانەی بەگوێرەی خواستی خودا ئازار دەدرێن، با خۆیان بدەنە دەست بەدیهێنەری دڵسۆز و بەردەوام بن لە چاکەکاری.
یەکەم پەترۆس ٤:١٩
چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە.
دووەم تیمۆساوس ١:١٢
ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢٤
بەڵێنەکانی خودا هەرچییەک بن، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەبن بە «بەڵێ». بۆیە بەهۆی ئەوەوە دەڵێین «ئامین» بۆ شکۆمەندی خودا.
دووەم کۆرنسۆس ١:٢٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٥ی ئازاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٥–٦ · پەیدابوون ٢٨:١٥
٢٤ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ١٥:٦ · ڕۆما ٤:٢٠–٢٤
٢٣ی ئازاری ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٤:٨ · زەبوورەکان ٢٢:٣
٢٢ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ١٣:١٠–١١ · دووەم پەترۆس ٢:٧–٨
٢١ی ئازاری ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٣:٢ · یەکەم پەترۆس ٤:٧
٢٠ی ئازاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:١٣٠ · یەکەم یۆحەنا ١:٥





