٢٧ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ٢٨: بەڵام تەنها بەهێز و ئازابە!
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام تەنها بەهێز و ئازابە!
یەشوع ١:١٨
یەزدان ڕووناکی و ڕزگاریی منە، لە کێ بترسم؟ یەزدان قەڵای ژیانی منە، لە کێ بتۆقم؟
زەبوورەکان ٢٧:١
توانا بە ماندوو دەدات و بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات. گەنجەکان ماندوو و شەکەت دەبن، لاوەکان پێیان هەڵدەکەوێت و دەکەون، بەڵام ئەوانەی چاوەڕوانی یەزدانن، هێزیان نوێ دەبێتەوە، وەک هەڵۆ لە شەقەی باڵ دەدەن، ڕادەکەن و شەکەت نابن، دەڕۆن و ماندوو نابن.
ئیشایا ٤٠:٢٩–٣١
جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە.
زەبوورەکان ٧٣:٢٦
ئەگەر خودا لەگەڵمان بێت، کێ دژمانە؟
ڕۆما ٨:٣١
یەزدان لەلای منە، ناترسم، مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟
زەبوورەکان ١١٨:٦
لە ڕێگەی تۆوە دوژمنەکانمان دەبەزێنین، بە ناوی تۆوە ناحەزەکانمان پێشێل دەکەین.
زەبوورەکان ٤٤:٥
بەڵام لە هەموو ئەمانەدا لە ڕادەبەدەر سەرکەوتووین لە ڕێگەی ئەوەی کە خۆشیویستووین.
ڕۆما ٨:٣٧
ئیتر هەستە و دەستبەکار بە و یەزدانت لەگەڵ بێت.
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٢:١٦
لەعازری دۆستمان نوستووە.
یۆحەنا ١١:١١
خوشکان، برایان، نامانەوێت سەبارەت بە نوستووان بێ ئاگا بن، تاکو وەک ئەوانەی دیکە خەمبار نەبن کە هیوایان نییە. لەبەر ئەوەی باوەڕمان بەوە هەیە کە عیسا مرد و هەستایەوە، بە هەمان شێوە باوەڕیشمان بەوە هەیە کە خودا ئەو باوەڕدارانە بۆ لای خۆی دەبات کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا نوستوون.
یەکەم سالۆنیکی ٤:١٣–١٤
ئەگەر مردووان هەڵنەستێنرێنەوە، کەواتە مەسیحیش هەڵنەستێنراوەتەوە. ئەگەر مەسیح لەنێو مردووان هەڵنەستێنرابێتەوە، ئەوسا باوەڕتان پووچ دەبێت و ئێوە هێشتا لە گوناهەکانتاندان. کەواتە ئەو باوەڕدارانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا نوستوون، لەناوچوون. بەڵام لە ڕاستیدا مەسیح لەنێو مردووان هەستایەوە و بووە نۆبەرەی نوستووان.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٦–١٨, ٢٠
کاتێک هەموو نەتەوەکە لە ڕووباری ئوردون تەواو پەڕینەوە، یەزدان بە یەشوعی فەرموو: فەرمانیان پێ بکە و پێیان بڵێ: ”لێرە لە ناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە، لە شوێن پێی کاهینەکان کە تێیدا جێگیر بوون ... جا ئەم بەردانە دەبنە یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە.“
یەشوع ٤:١, ٣, ٧
ئەم عیسایە خودا هەڵیستاندەوە، ئێمەش هەموومان شایەتین بۆی.
کردار ٢:٣٢
بەڵکو بۆ ئەو شایەتانەی کە خودا پێشتر هەڵیبژاردن، بۆ ئێمە کە پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان، لەگەڵیدا خواردمان و خواردمانەوە.
کردار ١٠:٤١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٦ی ئازاری ٢٠١٩
مەتا ٢:١٤–١٥ · ڕۆما ٦:١٦
٢٥ی ئازاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٥–٦ · پەیدابوون ٢٨:١٥
٢٤ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ١٥:٦ · ڕۆما ٤:٢٠–٢٤
٢٣ی ئازاری ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٤:٨ · زەبوورەکان ٢٢:٣
٢٢ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ١٣:١٠–١١ · دووەم پەترۆس ٢:٧–٨
٢١ی ئازاری ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٣:٢ · یەکەم پەترۆس ٤:٧





