٢٨ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ٢٩: تاجی شکۆ وەردەگرن کە کاڵ نابێتەوە
ڕووناکی ڕۆژانە
وەرن ئەی ئەوانەی باوکم بەرەکەتی پێدان، ببنە میراتگری ئەو شانشینە کە لە دامەزراندنی جیهانەوە بۆتان ئامادە کراوە.
مەتا ٢٥:٣٤
مەترسە ئەی مێگەلی بچووک، چونکە باوکتان خۆشحاڵە شانشینەکەتان بداتێ.
لۆقا ١٢:٣٢
ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە تاکو لە باوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن، کە بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت؟
یاقوب ٢:٥
میراتگری خودا و هاومیراتی مەسیح، ئەگەر لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەو ئازار بچێژین، بۆ ئەوەیە لەگەڵ ئەو شکۆدار بین.
ڕۆما ٨:١٧
چونکە باوک خۆی ئێوەی خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی منتان خۆشویستووە و باوەڕتان کرد کە لە لای خوداوە هاتووم.
یۆحەنا ١٦:٢٧
بۆیە خودا شەرمی پێیان نییە بە خودای ئەوان ناوببردرێت، چونکە شارێکی بۆ ئامادەکردن.
عیبرانییەکان ١١:١٦
ئەوەی سەربکەوێت ئەوانەی بە میرات بۆ دەمێنێتەوە، دەبمە خودای و ئەویش دەبێتە کوڕم.
ئاشکراکردن ٢١:٧
ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ، تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەشە کە پەرۆشی دەرکەوتنین.
دووەم تیمۆساوس ٤:٨
خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات.
فیلیپی ١:٦
چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە، تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت.
پەندەکانی سلێمان ٢٧:٢٤
بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت، ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە، سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت.
زەبوورەکان ٣٩:٦
بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین.
کۆلۆسی ٣:٢
لەسەر زەوی سامان بۆ خۆتان کۆمەکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی دەدەن و دز دەیبڕێت و دەیدزێت. بەڵکو سامان بۆ خۆتان لە ئاسمان کۆبکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی نادەن و دزیش نایبڕێت و نایدزێت، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت.
مەتا ٦:١٩–٢١
ئەوانە تاکو تاجێکی لەناوچوو بەدەستبهێنن، بەڵام هی ئێمە لەناو نەچووە.
یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٥
ئێمە تەماشای شتە بینراوەکان ناکەین، بەڵکو شتە نەبینراوەکان.
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٨
بەڵام چێنەری ڕاستودروست پاداشتی مسۆگەرە.
پەندەکانی سلێمان ١١:١٨
ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ، تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەشە کە پەرۆشی دەرکەوتنین.
دووەم تیمۆساوس ٤:٨
تاجی شکۆ وەردەگرن کە کاڵ نابێتەوە.
یەکەم پەترۆس ٥:٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٧ی ئازاری ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ١١:١٨ · مەتا ٢٥:١٩–٢١
٢٦ی ئازاری ٢٠١٩
مەتا ٢:١٤–١٥ · ڕۆما ٦:١٦
٢٥ی ئازاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٥–٦ · پەیدابوون ٢٨:١٥
٢٤ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ١٥:٦ · ڕۆما ٤:٢٠–٢٤
٢٣ی ئازاری ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٤:٨ · زەبوورەکان ٢٢:٣
٢٢ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ١٣:١٠–١١ · دووەم پەترۆس ٢:٧–٨





